
لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ سکاڵای دژی سێ کاندیدی دەرچووی پێکهاتەکان بۆ پەرلەمانی عێراق ڕەتکردەوە و ڕاست و دروستی دەنگە بەدەستهاتووەکانیانی پەسەند کرد.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە کاندیدە سەرکەوتووەکان کە چاوی زۆری لەسەر بوو، حەیدەر عەلی ئەبو تارە کاندیدی سەرکەوتووی کورسی کۆتای کوردی فەیلی بوو لە پارێزگای واست، ناوبراو لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی ڕابردوودا 17 هەزار و 188 دەنگی بەدەستهێنا و بۆ پەرلەمان سەرکەوت، بۆیەش لەلایەن چەند کەس و لایەنێک سکاڵا لە کۆمیسیۆن تۆمارکرا بە پاساوی ئەوەی ناوبراو لە بنەڕەتدا کوردی فەیلی نییە و داوای ڕەتکردنەوەی دەنگەکانی ئەبو تارە کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر سکاڵای کەسێک بەناوی حەمزە عەبدولحوسێن سوزە کۆبووەوە کە دژی حەیدەر عەلی ئەبو تارە تۆماری کردبوو، کۆمیسیۆن دەڵێت، بەگوێرەی نوسراوی فەرمی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، حەیدەر عەلی ئەبو تارە سەر بە پێکهاتەی کوردانی فەیلییە، بۆیەش سکاڵا دژی ئەو کاندیدە سەرکەوتووەی پەرلەمانی عێراق ڕەتکرایەوە.
کۆمیسیۆن سکاڵایەکی دیکەی نوێنەری بزووتنەوەی بابلیۆنی دژی کاندیدێکی سەرکەوتووی کۆتای پێکهاتەی مەسیحیش لە پارێزگای کەرکووک بەناوی (عیماد یوخەنا یاقو) ڕەتکردەوە، بەهۆکاری ئەوەی سکاڵاکە دوای ماوەی ڕێگەپێدراوی یاسایی بۆ سکاڵا تۆمارکردن پێشکەش کراوە و سکاڵاکە یاسایی نەبووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران سکاڵایەکی دیکەی دژی کاندیدی سەرکەوتووی کۆتای مەسیحی (سامی ئۆشانە کۆرکیس) لە پارێزگای دهۆک ڕەتکردەوە، کە لەسەر دەنگدانی گشتی لە پارێزگای نەینەوا دژی تۆمارکرابوو.
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران چەند سکاڵایەکی دیکەی کاندید و لایەنەکانی دیکەی عێراقیشی دژی چەند کاندیدێک بەهۆکاری جیاواز ڕەتکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





