
کۆبوونەوەی نەتانیاهۆ و ترەمپ لە واشنتن
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دایە ئیسرائیل لە ناسەقامگیرکردنی سووریا و سەرکردایەتییە نوێیەکەی، ئەمەش لەکاتێکدایە کە گرژییەکان لەسەر سنووری سووریا پەرەدەسەنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوێنێ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە پلاتفۆرمی (ترووس سۆشیاڵ) ڕایگەیاند "زۆر گرنگە ئیسرائیل گفتوگۆیەکی بەهێز و ڕاستەقینە لەگەڵ سووریادا بپارێزێت، هاوکات هیچ شتێک ڕوونادات کە ببێتە ڕێگر لەبەردەم گەشەسەندنی سووریا بۆ دەوڵەتێکی گەشەسەندوو". ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆر ڕازییە" لە ئاستی سووریا لە سەردەمی سەرۆکەکەی ئەحمەد شەرع.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی ئەمریکا هەوڵ دەدات ڕێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان ئیسرائیل و سووریادا بەدی بێت دوای دەستبەکاربوونی شەرع. بەگوێرەی نووسینگەی بنیامین نەتنیاهۆ، سەرۆکوەزیران ئیسرائیل، ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی داوای لە ناوبراو کرد سەردانی کۆشكی سپی بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەنێوان سێ بۆ حەوتی ئەم مانگە، شاندێکی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەردانی هەردوو وڵاتی سووریا و لوبنان دەەن، ئەمەش بە یەکەم هەنگاو لەو جۆرە وەسف دەکرێت لە دوای پێکهێنانی حکوومەتی نویی سووریا.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





