
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی گشتیی مەهەپە بە جەخت کردنەوە لەوەی لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیدا دوودڵ و ڕاڕا نین و ئەمە ئامانجی نیشتمانی و مێژوویی تورکیایە، دەڵێت: پرۆسەکە هەر دەبێت بگاتە ئەنجام و پاشەکشێی لێ ناکرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: لە میانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی تورکگوین کە زمانحاڵی مەهەپەیە و ئەمڕۆ 2-12-2025 بڵاو کراوەتەوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتییەوە دواوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: باخچەلی وەڵامی ئەو دەنگۆیەی دایەوە بە ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە بڵاو کراوەتەوە کە گوایە "ئەگەر پرۆسەی ئاشتی نەگاتە ئەنجام، لە ناوخۆی مەهەپە کودەتا بەسەر باخچەلیدا دەکرێت".
باخچەلی ئەم دەنگۆیە بە قسەی بێبنەما و دوور لە ڕاستی دەزانێت و دەڵێت: ئەم جۆرە قسە هەڵبەستراوانە ئێمە پاشگەز ناکاتەوە و لە ڕێگای خۆمان نامانگەڕێنێتەوە.
پێویستە ئەمەش بزانیت: باخچەلی بە توندی وەڵامی قسەکانی بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی گشتی کەجەکەی دایەوە کە ڕایگەیاندبوو نایانەوێت تورکیا لێبوردن بۆ پەکەکە دەر بکات، بڕیاری لێبوردن بۆ کەسێک دەردەچێت کە تاوانی کردبێت، ئەوان هیچ تاوانێکیان نەکردووە.
باخچەلی بە ئاماژەدان بەوەی هیچ کەسێک بەڵێنی بە پەکەکە نەداوە کە بڕیاری لێبوردنیان بۆ دەردەکرێت و ئەو ڕێکخراوەش بەوە تۆمەتبار دەکات کە گوایە "تاوانیان" کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




