
باڵەخانەی کۆشکی سپی لە ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ترەمپ و کابینەکەی کۆکردەوە بۆ تاوتوێیکردنی پلانەکانی داهاتووی چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڤەنزوێلا، کۆشکی سپی ئاشكرای دەکات چەند بژاردەیەک لەسەر مێزن.
چی ڕوودەدات: دوێنی لە کۆشکی سپی لەبارەی ڤەنزوێلاوە کۆبوونەوەیەکی هەستیار بەڕێوەچوو و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی باڵاترین بەرپرسانی ئیدارەکەی کردبوو، لەوانە پێت هێگسێس وەزیری جەنگ، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە و تیمی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بەشدارییان کرد و تاوتوێی قۆناغەکانی داهاتووی مامەڵەکردن لەگەڵ کاراکاس کرد.
هۆکارە زانراوەکان: گرژییەکانی ئەمریکا و ڤەنزوێلا گەیشتوونەتە لووتکە ئیدارەی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر باندەکانی بەقاچاغبردنی ماددە هۆشبەرەکان لە دەریای کاریبی چڕکردووەتەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ڤەنزوێلا درابێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی وتی ،بژاردە هەیە لەبەردەستی سەرۆکدا کە لەسەر مێزەکە دانراوە، من لێدوانەکان بۆ ئەوان بەجێدەهێڵێم و ئەوان قسەی لەسەر بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دواجار ترەمپ ئاشکرای کرد کە پەیوەندی بە نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلاوە کردووە، هەرچەندە خودی ترەمپ وردەکاریی ئەو پەیوەندییەی نەخستەڕوو بەڵام میدیاکان ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەیان ئاشکرا کردووە دەڵێن، ترەمپ هەڕەشەی لە مادۆرۆ کردووە و داوای لێکردووە دەستبەرداری پۆستەکەی بێت، بە پێچەوانەوە بژاردەی سەربازی لە دژی وڵاتەکەی دەگیرێتەبەر لە بەرامبەردا مادۆرۆ چەند داواکارییەکی لەترەمپ کردووە بەڵام ترەمپ داواکارییەکانی ڕەتکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە 21 نۆڤـێمبەر ئەنجامدراوە و تیادا ترەمپ ماوەی هەفتەیەکی بە مادۆرۆ داوە کە وڵاتەکە بەجێبهێڵێت، وادەکە لە ڕۆژی هەینی کۆتاییهات، ئەمەش وایکرد ترەمپ داخستنی ئاسمانی ڤەنزوێلا ڕابگەیەنێت، کۆبوونەوەیەک لەبارەی ڤەنزوێلا بکات.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





