لقی 14ـی پارتی لە نەینەوا: پێگەی عەشیرەتی هەرکی زۆر لەوە گەورەترە بۆ ڕکابەری سیاسی بەکاربهێنرێن
- کوردستان
- 2 کانوونی یەکەم

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
لقی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا، لە ڕاگەیێنراوێکدا وەڵامی مەڵبەندی حەوتی نەینەوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە ڕووداوەکانی گوندی "لاجان" دەداتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لقی نەینەوای پارتی ڕایگەیاند: "نەماندەویست وەڵامی مەڵبەندی یەکێتی لە نەینەوا بدەینەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی گوندی لاجان، بەڵام بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست، لێکدانەوەی دوور لە ڕاستی وایکرد ئەم وەڵامە بخەینەڕوو".
لە ڕاگەیێنراوەکەی لقی 14 ئەمانەش هاتوون:
- بانگەشەی ئاوارەکردنی خەڵکی گوندەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پشت بەستوو نییە بە هیچ بەڵگەیەک و پێچەوانەی واقیعە، یاسا لە هەرێمی کوردستان لە سەرووی هەموو کەسێکەوەیە و هیچ لایەنێک ناتوانێت دەستوور و ڕێنماییە فەرمییەکان پێشێل بکات.
- هەوڵدان بۆ وێناکردنی ڕێکارێکی ڕۆتینی ئەمنیی وەک ناکۆکییەکی حیزبی، شێوازێکی قبوڵنەکراو و هەوڵێکە بۆ دروستکردنی گرژی کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتیی ناکات. ئەو هێزانەی لە گوندی لاجانن، هێزی ئەمنی دەوڵەتن و تەنها بە ڕێنمایی و فەرمانی فەرمی کاردەکەن و هیچ لایەنێکی حیزبی دەسەڵاتی بەسەر ئەرکەکانیاندا نییە. بەداخەوە هەندێک هەوڵ دەدەن شتەکان تێکەڵ بکەن بە ئامانجی دیاریکراو.
- عەشیرەتی هەرکی یەکێکە لە عەشیرەتە ڕەسەنەکانی کورد کە قوربانییان داوە و بەشدارییان لە بەرگریکردن لە کوردستان کردووە و پێگەی زۆر گەورەیە بۆ ئەوەی لە ناکۆکی و ڕکابەرییەکی سیاسیدا بەکاربهێنرێن.
- لە درێژەی ڕاگەیێنراوەکەدا پارتی ئەو ئایەتانە بیری هەمووان دەخاتەوە کە دەڵێت:
{یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوۤا۟ إِن جَاۤءَكُمۡ فَاسِقُۢ بِنَبَإࣲ فَتَبَیَّنُوۤا۟} واتە؛ ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناون ئهگهر کهسێکی متمانهپێ نهکراو ههواڵێکی گرنگی بۆ هێنان، خێرا بڕوای پێ مهکهن، بهڵکو لێی بکۆڵنهوه تا بۆتان ڕوون دهبێتهوه.
{وَلَا تَنَـٰزَعُوا۟ فَتَفۡشَلُوا۟ وَتَذۡهَبَ رِیحُكُمۡۖ وَٱصۡبِرُوۤا۟ۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّـٰبِرِینَ} واتە؛ مهچن بهگژ یهکدا، ئەگینا شکست و لاوازی ڕووتان تێدهکات.
- پارتی داوا لە هەموو لایەک دەکات بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و یەکڕیزی بپارێزن و گوێ نەدەنە دەنگی ئاژاوەگێڕەکان کە خزمەت بە سەقامگیری هەرێمی کوردستان ناکەن و دووپاتی دەکاتەوە، "ئەمە نیشتیمانی هاوبەشی هەمووانە و پاراستنی ئاسایش و یەکڕیزییەکەی لە ئەستۆی هەموومان دایە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





