
ستۆدیۆی ئاڤا لە لووتکەی BIP بۆ ئابووری و وەبەرهێنان
ئاڤا نیوز
بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک کارەکانی سێیەمین لووتکەی BIP بۆ ئابووری و وەبەرهێنان لە هەولێر بەردەوامە و ئەمڕۆ زیاتر لە 40 لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆمپانیاکان واژۆ دەکرێن.
وێنە گەورەک: هەرێمی کوردستان وەک ناوەندێکی گرنگی وەبەرهێنان لە جیهان و ناوچەکە سەیر دەکرێت. کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوو بایەخێکی زۆری بە پێشخستنی کەرتی وەبەرهێنان داوە، بەمەش سێکتەرە جیاوازەکانی کوردستان بەرەوپێشچوونی زۆریان تۆمار کردووە.
لێدوانی فەرمی: د. دارا کەریم مەحموود، بەڕێوەبەری لووتکەی BIP بۆ ئابووری و وەبەرهێنان بە ئاڤای ڕاگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەکان لە نێوان کۆمپانیاکان دەستپێدەکەن، زیاتر لە 40 لێکتێگەیشتن لەگەڵ 13 وڵاتی جیاواز واژۆ دەکرێن کە دیارترینیان، بەریتانیا، چین، هیندستان، ئیتاڵیا، سویسرا، ئیمارات و قەتەر دەبن.
زانیاریی زیاتر: دوێنێ یەکەم ڕۆژی لووتکەکە بوو، حەوت لێکتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتەکانی تورکیا، قوبرس، ئیمارا و قەتەر لە کەرتەکانی گەشتیاری، بوونیادنان، تەکنەلۆژیا و کردنەوەی لقی براندە جیهانییەکان واژۆ کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە لووتکەکەدا زیاتر لە 15 هۆڵدینگ لە هەرێمی کوردستان و عێراق، نزیکەی 15 هۆڵدینگ و گرووپ لە 13 وڵات و 50 گەورە کۆمپانیای نێودەوڵەتی بەشدارییان کردووە. پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ 275 ملیۆن دۆلار لید بکرێت.
باکگراوند: لووتکەی یەکەم و دووەمی BIP لە وڵاتی ئیمارات ڕێکخرا بوو، کۆمەڵێک ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆمپانیاکان کران. لە لوتکەی یەکەم 100 ملیۆن دۆلار و لووتکەی دووەم 350 ملیۆن دۆلار لید کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





