دانەغاز وەڵامی ڕاپۆرتێکی ئەلمۆنیتەر دەداتەوە دەربارەی کێڵگەی کۆرمۆر
- عێراق
- 2 کانوونی یەکەم

دانەغاز و کێڵگەی غازی کۆرمۆر
ئاڤا نیوز
دانەغاز و هاوبەشەکانی لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا وەڵامی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریکی دەدەنەوە دەربارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر و داواکاری سوودانی بۆ ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز.
چیرۆکی سەرەکی: دوای هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و بەفەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵای پێکهێنرا، "ئەلمۆنیەر" لە یەکی ئەم مانگە لەسەر زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕاگەیاندووە، سوودانی فەرمانی بە کۆمپانیای دانەغاز کردووە کە تا کاتی تەواوبوونی کارەکانی لیژنەکە، بەرهەمهێنانی غاز ڕابگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دانەغاز لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاوی کردوەوە: ڕاپۆرتەکەی ئەلمۆنیتەر بانگەشەی نادروستی تێدابوو دەربارەی دەستپێکردنەوەی کارەکانی دامەزراوەی غازیی کۆرمۆر، زانیارییەکانی ناڕاستن و هیچ بنەمایەکی نییە.
هەر لە ڕاگەیێنراوەکە هاتووە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕوونی جەختی لە گرنگی خێراکردنی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز کردووەتەوە، لەگەڵ تەواوبوونی سەرجەم هەڵسەنگاندنە تەکنیکییە پێویستەکان و ڕێکارەکانی سەلامەتی دەستبەجێ کارەکانیان دەستپێکردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، "داناغاز و هاوبەشەکانی وەڵامدانەوەی خێرای سەرۆکوەزیران و حکومەتی عێراق و پشتگیری بەردەوامیان لە بابەتە ئەمنییەکان و سەردانی دەستبەجێی بەرپرسانی باڵای فیدراڵی بۆ شوێنی کۆرمۆر و پابەندبوونی حکومەت بە دەرکردنی بەپەلەی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی پێویست بەرز دەنرخێنن".
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





