
ژوان قەرەداغی، پێشکەشکاری مۆری ئاڤا لە گوندی لاجان
ئاڤا نیوز
دوای چەند کاتژمێرێک لە گرژی و ئاڵۆزیی، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە گوندی لاجان و قەزای خەبات، بە تەواوی ئاڵۆزییەکان کۆتاییان هات.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی شەممە 29ـی تشرینی دووەم، لە نزیک گوندی لاجان و رۆژی دواتر لە قەزای خەبات گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، بەو هۆیەوە گەنجێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکە بریندار بوون، هەروەها زیان بەر چەند شوێنێکی گشتیی کەوت.
لە هەمان کاتدا بە هۆی گرژییەکانەوە ترس و دڵەڕاوکی لەناو دانیشتووانی ئەو شوێنانە دروست بوو، لە چەند شوێنێک ڕێگا سەرەکییەکان داخران.
لێدوانی فەرمی: مەقسوود هەرکی، موختاری گوندی لاجان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئیستا بارودۆخی گوندی لاجان بە تەواوی ئاسایی بووەتە و خەڵکی گوندەکە گەڕاونەتە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەو هێزەشی لە لاناز ماوەتەوە، بۆ پاراستنی پاڵاوگەکەیە و هیچ هێزێک نەهاتووەتە نێو گوندەکەمان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەر ڕۆژی ڕابردوو لیژنەی ئەمنیی لە پارێزگای هەولێر پێکهات و هێزە ئەمنییەکان توانییان بە شێوەیەکی هێمنانە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
دوای کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە درەنگانی شەوی رابردوو ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵی دۆخەکەیان کردووە، هاوکات باس لەوەشکرابوو "نێچیروان عیسا میرمسو"، لە کاتی ڕاکردنی لە ڕێگای کەرکوک دەستگیر کرا و ڕاپێچی بەردەم یاسا کراوە. ئەو کەسە خەڵکی هانداوە بۆ هەڵگرتنی چەک و تەقاندنەوەی دامەزراوە ئابووری و نیشتمانییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: هەرلەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجان، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بانگەوازی میدیاکان دەکات ڕووماڵی ناپیشەییانە ڕابگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






