
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی کە لایەنە سوونییەکان لەخۆ دەگرێت
ئاڤا نیوز
بەپێی سەرچاوەیەک لە (ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی) کە لایەنە سیاسییە سوننەکان لەخۆدەگرێت، شەش کاندید کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، کۆبوونەوەی لایەنەکانی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی بەڕێوەبچێت، لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر ناوی ئەو کاندیدانەی- کە لەگەڵ مەرج و ڕێنماییەکانی ئەنجوومەنەکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان یەک دەگرنەوە- بکرێت.
ئهوهی پێشبینی دهكریت: بەپێی میدیا عێراقییەکان، هەریەکە لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەددوم، محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانان، سابت عەباسی، وەزیری بەرگری، موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، سالم عیساوی و مەحموود قەیسی شەش کاندیدی لایەنە سوننەکانن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە دوایین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دزەی کردووە، لایەنە شیعەکان ڤیتۆیان لەسەر حەلبووسی هەیە و ڕێگەنادەن هیچ پۆستێکی باڵا لە حکومەتی داهاتووی عێراق وەربگرێت.
پێشتر تەڵاڵ زۆبەعی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی عەزم بە ئاڤای ڕایگەیاندبوو: ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی هێزە سوننەکان ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەر لایەنێک سەرۆکایەتیی پەرلەمان وەربگرێت؛ وەزارەت وەرناگرێت، چونکە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پێویستی بە 18 خاڵە، بەڵام کۆمەڵێک هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی هەن کە ڕەنگە ڕێگر بن لەوەی حەلبووسی و حیزبەکەی جارێکی دیکە ئەو پۆستە بەدەستبهێنێتەوە، بۆیە شانسی هاوپەیمانیی عەزم لە هەمووان زیاترە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و لەبەرامبەریشدا زۆربەی ئەو وەزارەتانەی بۆ سوننە دیاری دەکرێن بۆ تەقەدووم و سیادە و حەسم دەڕۆن.
باکگراوند: نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر، پێنج حیزب و هاوپەیمانیی سەرەکیی سوننە ئەنجوومەنێکیان بەناوی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی پێکهێنا کە هەریەکە لە هاوپەیمانیی سیادە بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر، حیزبی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی، هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕائی، حەسم بە سەرۆکایەتیی سابت عەباسی و جەماهیر بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد عەبدوڵڵا جبووری لە خۆدەگرێت.
ئەمەش بزانە: بەپێی ئەنجامەکانی کۆمسیۆن، لایەنە سوننەکان لە کۆی 329 کورسیی پەرلەمان، خاوەنی 77 کورسین، حیزبی تەقەدوم 33 کورسی، هاوپەیمانیی عەزم 17 کورسی، هاوپەیمانیی سیادە 11 کورسی، هاوپەیمانیی حەسم هەشت کورسی و حیزبی جەماوەری نیشتمانی سێ کورسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی ئاسیا بەرزتر دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەک بەسەر ماڵی ترەمپدا دەسووڕێتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پلانێكی ستراتیژی حكومەتی كوردستان ئاوی ژێر زەوی دەبووژێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
7 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی ئاسیا بەرزتر دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەک بەسەر ماڵی ترەمپدا دەسووڕێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بارودۆخی گوندی لاجان و خەبات بە تەواوی ئاسایی بووەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن پیرۆزبایی بەدەستهێنانی یەک ملیۆن دەنگ لە پارتی دەکات





