
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حەمەسوور دووشیوانی، بە بڕیاری مەكتەبی سیاسی حیزبەکەی دوای تەنیا پێنج مانگ لە وەرگرتنی ئەركی سەرپەرشتیاری یەكێتی لە دەڤەری بادینان، کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنرا.
وێنە گەورەکە: حەمەسوور دووشیوانی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی، بە بڕیاری حیزبەكەی پێنج مانگ پێش ئێستا كرا بە سەرپەرشتیاری یەكێتی لە دەڤەری بادینان و بەرپرسی مەڵبەندی چواری یەكێتی لە دهۆك، مەبەست لەم بڕیارە ئەوە بوو یەكێتی دەنگ و كورسیی زیاتر لە هەڵبژاردن بەدەستبهێنێت.
یەکێتی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نەیتوانی هیچ كورسییەك لە دهۆک بەدەستبهێنێت، تەنانەت یەكێك لە ئەرك و كارەكانی ئەم بەرپرسەی یەكێتی ئەوە بوو بتوانن هەر هیچ نەبێت كاندیدی ڕەیان كلدانی وەک کۆتا لە دهۆك دەربچووێنن، بەڵام لەمەشا سەركەوتوو نەبوون، ئەمە هەرچەندە بەپێی تۆمارێكی دەنگی، حەمەسوور دووشیوانی پارەیەكی زۆری لە دەڤەرەکە بەسەر كادیرانی یەكێتی بەخشیبووەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا بە بڕیارێك كۆتایی بە ئەركەكەی حەمەسوور دووشیوانی لە دهۆك هێنراوە و بە بڕیاری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كارەكەی دوورخراوەتەوە. حەمەسوور دووشیوانی خۆی پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کردووە و دەڵێت: بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی هەموو سەرۆک بازنەکان دەگەڕێنەوە ناو مەکتەبی سیاسی.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لە ڕۆژانی ڕابردوو لەگەڵ هێرشكردنە سەر كێڵگەی كۆرمۆر، تۆمارێكی چەند هەفتەیەك پێش ئێستای حەمەسوور دووشیوانی بڵاو بووەوە. حەمەسوور دووشیوانی لە ڤیدیۆكەدا دەڵێت: ئەگەر بێ یەكێتی حكومەت پێكبهێنرێت غازی لێدەبڕم ئینجا با كارەبا ئیش بكات، 280 هەزار بەمیل نەوتی لێ دەبڕم بەچی پارە دەنێردرێت بۆ بەغدا، ئەمەش كاردانەوە و ناڕەزایی زۆری لێكەوتەوە، بەتایبەت کاتێک هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و کارەبای هەموو کوردستان بڕا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەیەکی بەشداربووانی هەژماری من چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کشتوکاڵی عێراق بڕیارێک لە بەرژەوەندیی جووتیاران دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
9 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
د.لەتیف ڕەشید هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار دەستپێکردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەیەکی بەشداربووانی هەژماری من چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کشتوکاڵی عێراق بڕیارێک لە بەرژەوەندیی جووتیاران دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەس لەسەر دزینی ئینگلاینی تاوەرەکانی کارەبا لە سلێمانی دەستگیر دەکرێن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی تورکیا هێرش دەکرێتە سەر کەشتییە بارهەڵگرەکانی ڕووسیا





