نەوەی نوێ: ڕەنگە یەکێتی بۆ ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید مەرج دابنێت
- هەواڵ
- 2 کانوونی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
نەوەی نوێ پێشبینی دەکات یەکێتی مەرجی ئەوە بۆ ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید دابنێت کە نابێت نەوەی نوێ بەشداری لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات.
زانیاریی تایبەت: لە 15 یان 16ی ئەم مانگە حوكمەكەی شاسوار عەبدولواحید تەواو دەبێت و دەبێت ئازاد بكرێت. سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەوەی نوێ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ڕەنگە کەیسی دیکەی لەسەر بکرێتەوە و حوكمی دیکەی بەسەردا بسەنرێت، ئەمەش بەستراوەتەوە بە هەلومەرجی ئەو کاتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە کە قسەی بۆ ئاڤا کردووە، "ئەگەر بافڵ تاڵەبانی بیەوێت حکومەت پێکنەیەت و ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەڵبژاردن هەبێت، ئەوا بە ئەگەری 100% شەش مانگی دیکە حوكمی شاسوار عەبدولواحید لە زیندان درێژ دەکرێتەوە، تاوەکوو لە زیندان بمێنێتەوە و بۆ هەڵبژاردن نەیەتە دەرەوە".
لەلایەکی دیکە: هەروەها سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەدا، کە ڕەنگە یەکێتی دوای تەواوبوونی حوكمی شاسوار عەبدولواحید، مەرجێك بۆ ئازادكردنەكەی دابنێت. ئەم مەرجەش بریتی بێت لەوەی کە نابێت نەوەی نوێ بەشداری لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات. بە وتەی سەرچاوەكە، زانیارییان هەیە کە یەکێتی بەنیازی مەرج و سیناریۆیەكی لەم شێوەیەیە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





