لاهوور شێخ جەنگی سەرکردایەتیی حیزبەکەی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتی بۆ بەشداریکردن لە حکومەت ڕادەسپێرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش

لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکی زیندانیکراوی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
سەرپەرشتیاری تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت، سەرۆکی بەرەی گەل لە زیندانەوە پێنج ئەندامی سەركردایەتیی حیزبەکەی ڕاسپاردووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتی و داوای لێکردوون ئەگەر گفتوگۆکان ئەرێنی بوون بەشداریی حکومەت بکەن.
وێنە گەورەکە: لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن لێرە و لەوێ کۆدەبنەوە و گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکەن، پارتی دیموکراتی کوردستانیش وەکو براوەی یەکەمی هەردوو هەڵبژاردنەکە تیمێکی بۆ سەردانی لایەنەکان و گفتوگۆکردن لەو ڕووەوە پێکهێناوە.
لێدوانی فەرمی: بورهان ڕەشید گوڵە، سەرپەرشتیاری تیمی پارێزەرانی لاهوور جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا ژمارەی دەستگیركراوەكانی لالەزار بە دروستی لەبەر بەردەست نییە، تەنانەت ژمارەكە بە دەستەی مافی مرۆڤیش نەدراوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور جەنگی ئەمانەشی گوت:
- بە نووسراوی فەرمی داوامان كردووە كەیسەكە بۆ دادگای تەمیز لە هەولێر بنێردرێت، نووسراومان هێناوە و داومانەتە ئاسایشی سلێمانی، بەڵام سێ هەفتەیە بێ وەڵامە، تاوەكو ئێستا ئاسایش كەیسەكەی نەناردووە.
- چوارشەممەی ڕابردوو لاهوور و پۆڵاد شێخ جەنگیم بینیوە و گفتوگۆمان لەسەر چەند بابەتێك كرد، یەكێك لەوانە چوونە نێو حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە.
- لە دیدارەكەدا لاهوور جەنگی پێی ڕاگەیاندم كە پێنج ئەندامی سەركردایەتیی بەرەی گەلی ڕاسپاردووە كە ئەگەر پارتی داوا بكات لەگەڵیان دابنیشن و مفاوەزات بكەن، ئەگەر ئەنجامی مفاوەزاتەكەیان بەدڵ بوو با بچن و ئەگەرنا با نەچنە نێو حكومەتەوە و دەسەڵاتی ئەوەیان پێ دراوە.
- ماددەی 406 لەسەر لاهوور شێخ جەنگی ناچەسپێت و ئەگەر تەنانەت دادگەی تەمیزیش بڕیارێک بدات، هێشتا قابیلی تەمیزكردنەوەیە.
- ڕەخنەمان لە هەندێ ئیجرائات هەبووە بۆیە نووسراومان بە دادگەی تەمیزدا.
-مەعقول نییە 160 كەسی لالەزار كە دەستگیر كراون، لە قۆناغی لیكۆڵینەوەن و هیچ پارێزەرێكیان بۆ دانەنرابێت و نەیانبێـت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ کوێستانەکانی گوندی بێ گەڵاس کێشەی کارەبای نیشتمانی هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی سلێمانی کێشەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانییان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ئەوروپا: ئامادەین بۆ جەنگ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتژمێرێک دەوام لە قوتابخانەکان دەوەستێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
12 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ کوێستانەکانی گوندی بێ گەڵاس کێشەی کارەبای نیشتمانی هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی سلێمانی کێشەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانییان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ئەوروپا: ئامادەین بۆ جەنگ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتژمێرێک دەوام لە قوتابخانەکان دەوەستێت






