
ساتی هێرشەکەی سەر ک
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی ڕایگەیاند، دوای هەفتەیەک لە هێرشکردنەسەری و دواتریش بەهێزکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان لەلایەن حکومەتی کوردستان و عێراقەوە، ئێستا بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە و بۆ دۆخی سرووشتی خۆی گەڕاوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چوارشەممەی ڕابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی غاز کەوتەوە، هێرشەکە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەڕێژەی 80% بووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای دانە غاز ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیێنراوێکدا کە لە ماڵپەڕی ئەبوزەبی بۆ كاغەزە داراییەکان بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، پرۆسەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان بۆ دۆخی ئاسایی و سرووشتی خۆی گەڕایەوە دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بە ئامانج گیرا، دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانیش دوای بەهێزکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان بوو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، لەم بوارەشدا سوپاسی هەردوو حکومەت دەکەن.
دەشڵێت، کۆمپانیای دانەغاز و هاوبەشەکانی جەخت لە پابەندی خۆیان بە پاراستنی سەلامەتی فەرمانبەر و دامەزراوەکانیان دەکەنەوە، هاوکات پشتیوانی دابینکردنی غازی شلیش بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






