
شەقامی 100 مەتریی سلێمانی
ئاڤا نیوز
شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوەدەدات، کارکردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەردەوامە و بەشێکی شەقامەکە کراوەتەوە، مانگی نۆی ساڵی داهاتووش تەواوی شەقامەکە بەڕووی شوفێران دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەقامی 100 مەتریی سلێمانی کە بە "شاڕێی بابان"یش ناسراوە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و درێژییەکەی 37 کیلۆمەترە، پڕۆژەکە 7 یەکتربڕ، پێنج ئەندەرپاس، چوار پرد و فلای ئۆڤەرێک و 68 ئاوبەرە لەخۆدەگرێت. بڕیاربوو پێش هەڵبژاردن بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی هەندێ گرفتی تەکنیکی دواکەوت.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "دوو ڕۆژە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی کراوەتەوە، کردنەوەکە بەبێ مەراسیم بووە، ئەو بەشەی کە ماوە لە شەقامەکە تاوەکو مانگی 9ـی 2026 تەواو دەبێت و بەڕووی شوفێران دەکرێتەوە."
ئەمەش بزانە: ئەو 26 کیلۆمەترەی کە کراوەتەوە تاسڵوجە بە شەقامی تانجەڕۆ دەبەستێتەوە، شەقامەکە لە ڕێگەی بەرزە پردێکەوە بە گەڕەکی بەکرەجۆش دەبەسترێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






