هەڵوێستی قەتەر بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە ئاشکرا دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کانوونی یەکەم

دۆخی خەڵکی غەززە
ئاڤا نیوز
لەبارەی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە، قەتەر کە نێوەندگیریی دانوستانەکان دەکات هیوادارە لایەنی ئیسرائیل و حەماس بگەیەنرێنە قۆناغێکی نوێی دانوستانەکان بۆ بەردەوامدان بە ڕێککەوتنی ئاشتی.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەو ئاگربەستەی کە ئەمریکا لە غەززە ڕاگەیاندووە بەڵام ئاگربەستەکە لە قۆناغێکی لەرزۆکدایە و تاوەکو ئێستا هەردوو لایەنی ئیسرائیل و حەماس یەکتری بەپێشێلکردنی ئاگربەستەکە تۆمەتبار دەکەن هەر بۆیەش تاوەکو ئێستا کار لەسەر قۆناغی دووەمی ئاگربەستەکە نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: ماجد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، ئێمە پێمان وایە کە دەبێ زۆر بە زوویی فشار لە لایەنەکان بکەین بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە.
زانیاریی زیاتر: ئەنساری دەشڵێت، قۆناغی دووەم ئەو پرسانە دەگرێتەوە کە دۆخەکەیان ئێستا ئاڵۆزتر کردووە، بۆیە بە بەردەوامی کار دەکەین بۆ چاودێریکردنی ئەم پێشێلکارییانە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئاگربەستی ئێستا نەڕووخێت.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





