یۆنان بۆ مەسرور بارزانی: پیرۆزباییت لێدەکەین بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە و چاکسازییەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا
- هەواڵ
- 3 کانوونی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و جۆرجیۆس ئەلەمانۆس، باڵیۆزی یۆنان لە عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کۆبووەوە. باڵیۆزی یۆنان خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 3-12-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، پێشوازی لە جۆرجیۆس ئەلەمانۆس، باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کرد. هاوکات، نیکۆلۆس ستێرگیولاس، کونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی دیدارەکەی بوو.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی لەمێژینە و دۆستانەی نێوان هەردوولا، سوپاسی باڵیۆزیشی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی یۆنان ستایشیی کاروانی ئاوەدانیی و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانی کرد و پیرۆزبایی و دەستخۆشیشی لە سەرۆکوەزیران کرد بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە و چاکسازییەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا، خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





