
پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی عێراق بۆ کتێب
ئاڤا نیوز
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی عێراق بۆ کتێب لە شاری بەغدا کرایەوە.
وێنە گەورەکە: پێشانگەی نێودەوڵەتیی عێراق بۆ کتێب لە 3 تاوەکو 12ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشانى کتێب لە بەشە جیاوازەکانەوە نمایش دەکرێن، ئەمە جگە لە سەدان بڵاوکراوەى نوێ بۆ ساڵى 2025، زیاتر لە 450 دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆی و نێودەوڵەتی لە 23 وڵاتەوە بەشدارن لە پێشانگەکە.
لێدوانی فەرمی: ئیهاب قەیسی، بەڕێوەبەری پێشانگاکە بە ڕۆژنامەی "ئەلمەدا"ی ڕاگەیاند، "ئەم خولە بە ناوی "100 ژنی عێراقی"ـە وەکو ڕێزلێنانێکە بۆ 100 کەسایەتیی ژنی عێراقی کە لە ماوەی تەواوی سەدەیەکدا بەشدارییان لە دروستکردن و پتەوکردنی هۆشیاری ڕۆشنبیری، فیکری، هونەری و کۆمەڵایەتیدا کردووە، هاوکات بەشدارییان کردووە لە بەرەو پێشچوون و کراوەیی بەرامبەر بە ڕێبازی شارستانیەتی مرۆڤایەتی".
زانیاریی زیاتر: ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، "پێشانگاکە پێشوازی لە کۆمەڵێک نووسەر، ڕووناکبیر، بیرمەند و هونەرمەندی وڵاتانی عەرەبی و بیانی دەکات، لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی ڕۆشنبیری هەمەچەشن کە بریتییە لە سیمیناری فیکری، پانێڵ، واژۆکردنی کتێب، بۆنە هونەرییەکان و وتاردان کە بە درێژایی ڕۆژانی پێشانگاکە بەڕێوەدەچن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





