ڕێگەیەکی نوێی هێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ عێراق لەڕێگەی میزەڵدانەوە ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
ڕێگەیەکی نوێی هێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ عێراق لەڕێگەی میزەڵدانەوە ئاشکرا دەکرێت

دەستبەسەرداگرتنی میزەڵدانەکان

ئاڤا نیوز

بازرگانانی ماددەی هۆشبەر ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێگەی نوێ بۆ هێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ عێراق دەدۆزنەوە، دوای ئاشکرابوونی ڕێگاکانیان لەڕێگەی بەئاودادان و باڵۆنیشەوە، ئێستا ڕێگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە و ئەمجارە هەوڵێکیان بۆ هێنانی ماددەی هۆشبەر لەڕێگەی میزەڵدانەوە شکستی پێ هێنراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، دەستیان بەسەر 18 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە کە قاچاخچیانی ماددەی هۆشبەر ویستوویانە لەڕێگەی  میزەڵدانی هاوشێوەی باڵۆنەوە داخڵی عێراقی بکەن.

ماددە هۆشبەرەکان بریتی بوون لە 98 کیس و پارچە و لەناو هەر پارچەیەکیشدا هەزار حەبی کەپتاگۆن هەبوون.

لەلایەکی دیکەوە: ناوەڕاستی مانگی ڕابردووش بەشی هەواڵگریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، لە پارێزگای ئەنبار هەوڵێکی هێنانی 22 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەر پووچەڵکراوەتەوە، ئاشکراشیکردبوو کە هەوڵی هێنانی ئەو ماددە هۆشبەرانە لەڕێگەی باڵۆنەوە بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ