بەرەی مقاوەمە هەڕەشە لە ساڤایا دەکات؛ ئەگەر بێدەنگی نەکەن بەردێک دەخەینە دەمییەوە
- هەواڵ
- 3 کانوونی یەکەم

مارک ساڤایا و دۆناڵد ترەمپ
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا بە تووندی هێرش دەکاتە سەر نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق و دەڵێت، ساڤایا "خائینە" و دەستوەردان دەکات، ئەگەر حکومەت و لایەنەکان بێدەنگی نەکەن، ئەوا خۆیان وەڵامی دەدەنەوە و بێدەنگی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی 12 2025، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کوژرانی ژمارەیەک لە چەکدارەکانیان، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا پەیامێکی تووندی ئاراستەی مارک ساڤایا، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا کرد و وتی، ساڤایا بە شێوەیەکی "بێڕێزانە" مامەڵە لەگەڵ سەروەریی عێراق دەکات و هەوڵی "دزینی خێروبێری وڵات" دەدات بۆ "ئاغا ئەمەریکییە ئەحمەقەکەی".
لێدوان فەرمی: ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "بیخەنە مێشکتانەوە، ئەگەر ساڤایا بێدەنگ نەکەن ئەوا مقاوەمەی ئیسلامی بەردێک دەخاتە دەمییەوە و دەینێرێتەوە بۆ لای ئاغاکانی کە دووریان خستبووەوە، ئەو خیانەتی لە وڵاتەکەی کرد و وەفای نەبوو."
لەلایەکی دیکەوە: توڕەییەکەی کەعبی تەنیا لە ئەمەریکا نییە، بەڵکو لە هەڵوێستی لایەنە عێراقییەکانیشە. ئەو پێی وایە هەڵوێستی فەرمی عێراق بەرامبەر دەستوەردانەکانی ساڤایا "شەرمنانە و بێدەنگە"، بۆیە دۆسیەکە دەباتە قۆناغێکی مەترسیدار و هەڕەشەی ئەوە دەکات کە ئەگەر ئەوان بێدەنگی نەکەن، گرووپە چەکدارەکان (مقاوەمە) بە زەبری هێز وەڵامی دەدەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەڕەشەیە دوای ئەوە دێت کە مارک ساڤایا پێشتر ڕایگەیاندبوو، عێراق لەبەردەم "دووڕیانێکی یەکلاکەرەوەدایە" و بۆ سەقامگیری وڵاتەکە پێویستە چەک لە سیاسەت دووربخرێتەوە و دەسەڵاتەکان لەیەکتر جیابکرێنەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 19-10-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، مارک ساڤایای وەک نێردەی تایبەتی بۆ عێراق دەستنیشان کرد، بەمەش ساڤایا بە سێیەم نێردەی ئەمریکی بۆ عێراق دادەنرێت، دوای پۆل بریمەر لە ساڵی 2003 و بریت ماکگۆرک لە ساڵی 2014 لە قۆناغی شەڕی دژی داعشدا.
پەیامەکەی ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا بەشێوەی نووسین بە زمانی عەرەبی:
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





