
بەشێک لە سەرکردەکانی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتیمانی (سوننەکان) لە نووسینگەی محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم لە بەغدا کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و داواکارییەکانی سوننەکان لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا تاوتوێ دەکرێن.
وێنە گەورەکە: زۆرینەی لایەنە سونییەکان لەناو هاوپەیمانێتییەک بەناوی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتیمانی خۆیان ڕێکخستووە و هەموویان پێکەوە خاوەنی 77 کورسین، بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش شەش کاندیدیان دیارییکردووە، ئەوانیش بریتین لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم، محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق، سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق، موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، لەگەڵ پەرلەمانتاران سالم عیساوی و مەحموود قەیسی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرکردەیەکی هاوپەیمانی عەزمی سوننەکان کە موسەننا سامەرائی سەرۆکایەتی دەکات، بە ئاڤای ڕاگەیاند، کاتژمێر 07:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتیمانی لە نووسینگەی محەممەد حەلبووسی کۆدەبنەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا باسی داواکارییەکانی سوننە و شایستەکانیان لە حکوومەتی داهاتووی عێراق دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش یەکێکی دیکە لەتەوەرەکان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






