
یەکێک لە بەنزینخانەکانی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو، نرخی بەنزین لە هەولێر دابەزی، ئەمڕۆ پێنجشەممەش نرخی بەنزین لە سلێمانیش دابەزی.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا، بەشێوەیەکی لەناکاو نرخی بەنزین بەرزبووەوە، بەڵام نزیکەی هەفتەیەکە نرخی بەنزین ڕووی لە دابەزین کردووە.
لێدوانی فەرمی: بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، بە ئاڤای میدیای گوت: لە ئەمڕۆوە نرخی بەنزینی بازرگانی لە تەواوی بەنزینخانەکانی سلێمانی هەر لیترێکی بەنزین 25 دینار دابەزیوە، و لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بووەتە 875 دینار.
لە لایەکی دیکەوە: سیروان عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی باڵای بەنزینخانەکانی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: لە هەفتەی ڕابردوەوە هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار دابەزیوە و لیترێک بەنزینی نۆرماڵ ئێستا بووەتە 850 دینار.
هۆکارە زانراوەکان: دابەزینی نرخی بەنزین دەگەڕێتەوە بۆ زۆربوونی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش وای کردووە خواست کەم ببێتەوە و کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکەی دروست بکات.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: سالار محەممەد، لێپرسراوی بەشی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە ئاڤای گوت: بەردەوام چاودێریی بەنزینخانەکان دەکەین و هەموو ڕۆژێک پشکنین بۆ 40 بەنزینخانە دەکەین، بەهیچ جۆرێک ڕێگەنادەین بەنزینی کوالێتیی خراپ بە هاونیشتمانیان بفرۆشرێت، هەر بەنزینخانەیەکیش سەرپێچی بکات، بێگومان سزا دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






