
ئاڤا دیجیتاڵ
لەلایەن فڕۆکەیەکەوە کە "پێدەچێت ئەمریکی بێت" هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر بارهەڵگرێک و کۆگایەکی چەکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە سنووری سووریا و عێراق، بەو هۆیەوە پێنج چەکدار کوژراون و برینداربوون.
چیرۆکە سەرەکییەکە: رۆژی سێشەممە 23-1-2024، جارێکی دیکە لە ناوچە سنوورییەکانی سووریا و عێراق گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران کرانە ئامانج، کە جوڵەیان بە چەک و کەلوپەلی سەربازی کردووە لە سنووری هەردوو وڵاتەکەدا.
لێدوانی فەرمی: لە نزیک شاری ئەلبوکەمال لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزووری سووریا، کە دەکەوێتە سەر سنووری عێراق و سووریا، لە لایەن فڕۆکەیەکەوە کە پێدەچێت ئەمریکی بێت، هێرشکراوەتە سەر بارهەڵگرێکی چەک و کۆگایەکی چەکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، بەو هۆیەوە دوو چەکدار کوژراون کە سووری نین و سێ چەکداری دیکەش برینداربوونە. ڕەوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ وا دەڵێت.
ئەوەی پێویستە بزانیت: بەهۆی جەنگی غەزەوە و پشتگیری ئەمریکا لە ئیسرائیل، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن، لەژێر ناوی پاڵپشتی لە غەزە تاوەکو ئێستا دەیان هێرشی مووشەکی و درۆنییان کردوونەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، بەو هۆیەوە چەندین سەربازی ئەمریکی برینداربوونە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی کۆتا ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە 17 ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە 151 جار هێزەکانیان لە عێراق و سوریا کراونەتە ئامانج.
باکگراوند: لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و حەماس، تاوەکو ئێستا هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بەلایەنی کەمەوە 15 هێرشی ئاسمانییان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە دێرەزوور ئەنجامداوە، پێگە و خاڵ و کۆگەی سەربازی چەک و تەقەمەنیان کردووەتە ئامانج، بەو هۆیەوەش 27 چەکدار کوژراون.
شاد فاروق
CDO
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




