
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
لە یەکەم کاردانەوەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی سەبارەت بە بڕیاری بلۆککردنی سەرمایە و پارەی حیزبوڵڵای لوبنانی و حووسییەکانی یەمەن، وتەبێژی هاوپەیمانییەکە هێرشێکی تووند دەکاتە سەر محەممەد شیاع سوودانی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پینجشەممەی ڕابردوو 6-12-2025 دوای چەند کاتژمێرێک لە بڕیارێکی حکومەت و بانکی ناوەندی عێراق بە ناساندن و پۆلێنکردنی حیزبوڵڵای لوبنانی و حووسییەکانی یەمەن وەک دوو ڕێکخراوی تیرۆریستی تێپەڕی و تێیدا بڕیاری بلۆککردنی سەرجەم سامان و پارە و موڵکەکانیانیش درابوو، هەردوولا لە بڕیارەکە پاشگەز بوونەوە.
لێدوانی فەرمی: عەقیل فەتلاوی، گوتەبێژی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: بڕیارەکەی سوودانی سەبارەت بە بلۆککردنی سەرجەم سامان و پارە و موڵکەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەن بە سەهو یان بە هەڵە دەرنەچووە، بەڵکو ئامانج لێی ڕازیکردنی لایەنی ئەمەریکی بووە.
زانیاریی زیاتر: فەتلاوی ئاماژەی بەوەشکرد، سوودانی ویستوویەتی لەم ڕێگەیەوە، ئەمەریکا فشار لە چوارچێوەی هەماهەنگی بکات، تاوەکو ڕازی بن ویلایەتی دووەمی بۆ تازە بکەنەوە، جەختیشی کردەوە کە خەونی سوودانی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران یان هەر پۆستێکی باڵای دیکە لە دەوڵەتی عێراقدا کۆتایی هاتووە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





