کۆمیسیۆن کاتی دابەشکردنی پاداشتی فەرمانبەرانی سەر سندووقەکانی دەنگدان ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 5 کانوونی یەکەم

کارمەندێکی کۆمیسۆن لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، میکانیزمی پڕکردنەوەی کورسیی ئەو کاندیدانەی دوور دەخرێنەوە دیاری دەکات، هاوکات چۆنییەتی دابەشکردنی پاداشتی فەرمانبەرانی سەر سندووقەکانی دەنگدانیش ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تێپەڕ دەبێت و ژمارەیەکی زۆر تانە لە ئەنجامەکان دراون و تائێستاش بەفەرمی ئەنجامی یەکلاکرەوە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە دەرنەچووە و بڵاونەکراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن سەلمان، ڕاوێژکاری یاسایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: لە ئەگەری دوورخستنەوەی کاندیدێک و پووچەڵکردنەوەی دەنگەکانی، کاریگەری لەسەر کۆی گشتیی دەنگەکانی ئەو قەوارەیە (لیستە) دروست بکات کە شایستەی کورسییەکەن، ئەوا کورسییەکە دەچێت بۆ قەوارەیەک یاخود لایەنێکی دیکە.
وتیشی: "بەڵام ئەگەر دوورخستنەوەکە کاریگەری لەسەر کۆی گشتیی دەنگەکانی قەوارەکە نەبێت، ئەوا کورسییەکە بۆ ئەو کاندیدەی زۆرترین دەنگی لەهەمان لیست هێناوە و دەرنەچووە.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی پاداشتی چاودێر و فەرمانبەرانی سەر سندووقەکانی دەنگدان، سەلمان ڕوونیکردەوە: ئەم بابەتە ڕەهەندێکی دارایی تایبەتی هەیە و دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و پەسەندکردنی ناوی براوەکان براوەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، یەکلایی دەکرێتەوە و وادەی دابەشکردنی پارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی یان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ڕادەگەیەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




