مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا

شەیری بکە لە:
مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا

دیمەنی وەرگەڕانی تراکتۆرەکە

ئاڤا نیوز

هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، مێرمنداڵێك بەهۆی وەرگەڕانی تراكتۆرەوە گیانی لەدەستداوە.

چیرۆكی سەرەكی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە نێو زەویی كشتوكاڵیی گوندی مەلا سلێمان سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لە ئیدارەی گەرمیان، مێرمنداڵێكی تەمەن 16 ساڵان، تراكتۆرێكی لێخوڕیوە، بەڵام بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەکەوە گیانی لەدەستداوە.

لێدوانی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو كەسەی تراكتۆرەكەی لێخوڕیوە، لەدایكبووی ساڵی 2009ـەیە و مۆڵەتی شۆفێری نەبووە، ئێستا لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە، تەرمی مێرمنداڵەكەش ڕەوانەی پزیشكی دادی کەرکووک كراوە.

لەلایەكی دیكەوە: ڕۆژی 25ـی مانگی ڕابردوو، لە ڕووداوێكی هاوشێوە لە گەڕەكی تاڤگەی شاری سلێمانی، هاووڵاتییەكی بەساڵاچوو، كەوتە ژێر تراكتۆرەكەی و گیانی لەدەستدا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ