سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: ئاگاداری بڕیاری بە تیرۆر ناساندنی حیزبوڵڵا و حووسییەکان نین
- هەواڵ
- 5 کانوونی یەکەم

باڵەخانەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕەتیدەکاتەوە واژۆی لەسەر بڕیاری بە تیرۆریست ناساندنی حیزبوڵڵا و ئەنساروڵڵا (حوسییەکان) کردبێت و دەڵێت، تەنیا لە سۆشیال میدیاوە هەواڵەکەیان بیستووە و ئەو جۆرە بڕیارانە پەیوەندی بەوانەوە نییە.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەنگاوێکی بێ پێشینەدا و بەتاوانی کاری تیرۆرستی، لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی سیپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆری سەر بە حکومەتی عێراق سزای بەسەر حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەندا سەپاند و بڕیاری بلۆککردنی سەرجەم سامان و پارە و موڵکەکانیانی دەرکرد، بەڵام دواتر پاشگەز بووەوە.
لێدوان فەرمی: فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار ڕایگەیاند، نە ئاگادارین و نە پەسەندی بڕیاری بە تیرۆریست ناساندن و سڕکردنی پارەی ئەو دوو گرووپەمان کردووە. بڕیاری لەو شێوەیە بۆ ئێمە نانێردرێت، تەنیا ئەو یاسایانە بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار دێن بۆ وردبینی و پەسەندکردن کە پەرلەمان دەنگی لەسەر داون، لەگەڵ مەرسوومە کۆمارییەکان.
لە هەمانکاتدا: سەرۆکایەتییەکە ڕوونیکردەوە کە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیارەکانی لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان، لیژنەی سپیکردنەوەی پارە و ڕێنمایی لایەنەکانی دیکە، ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار ناکرێن و ئەوان دەسەڵاتی پەسەندکردنیان بەسەر ئەو جۆرە بڕیارانەدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





