کوڕبەندی دەوحە بە بەشداری چەند سەرکردەیەکی جیهان بەڕێوەدەچێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کانوونی یەکەم

دیمەنی کۆڕبەندی دەوحە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سبەی شەممە، 23ــیەمین خولی کۆڕبەندی دەوحەی 2025، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە بەشداری سەرۆکی وڵاتان، پسپۆڕان، دیپلۆماتکارانی جیهان دەست پێ دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: کۆڕبەندی دەوحەی 2025 لەژێر دروشمی "چەسپاندنی دادپەروەری لە بەڵێنەکانەوە بۆ واقیعی بەرجەستە" بەڕێوەدەچێت، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بە سپۆنسەری شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەرە و شەش هەزار کەسایەتی لە 150 وڵاتەوە ئامادە دەبن.
لێدوانی فەرمی: موبارەک ئەلکواری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆڕبەندی دەوحە ڕایگەیاند: جیهان لەبەردەم قەیرانگەلێکی تێکەڵاودایە، پێویستی بە حوکمڕانییەکی دادپەروەرانە، بەرپرسیارانە و بەکۆمەڵ لە هەموو کاتێک بەپەلەتر هەیە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ جگە لە سەرۆکوەزیرانی قەتەر، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. جۆن درامانی مەهاما، سەرۆکی غانا. نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و خۆسێ مانوێل ئەلڤارێز، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا لە کۆڕبەندەکە بەشدار دەبن.
بەشێکی دیکە لە بەشداربووان ئەمانەن؛ هیلاری کلینتۆن، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا. بۆرگی برێندێ، سەرۆکی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی و بیل گەیتس، هاوبەشی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی مایکرۆسۆفت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





