بەڕێوەبەری تۆماری كۆمپانیاكان: تەنیا لەماوەی دوو ساڵدا، حەوت هەزار كۆمپانیای نوێ دامەزراون
- کوردستان
- 6 کانوونی یەکەم

وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، دوای دروستكردنی سیستمێكی نوێی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و هەموارکردنی ژمارەیەک یاسا، ئێستا گەنجان زۆر بەئاسانی دەتوانن كۆمپانیای تایبەت بەخۆیان دابمەزرێنن و ببنە خاوەنی بزنسی تایبەت بە خۆیان.
وێنە گەورەکە: كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێناو كاراكردنی بەشداریی كەرتی تایبەت لەپاڵ كەرتی حكومی لە بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری و ڕەخساندنی دەرفەتی كار، کۆمەڵێک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، ئەمەش ئاسانکاری زۆری بۆ خوازیارانی تۆماری کۆمپانیاکان دروست کرد.
لێدوانی فەرمی: بڵند محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە پێشوودا بەهۆی تێچووی زۆری تۆماركردن و دوورو درێژی ئەو ماوەیەی كە بۆ دامەزراندنی كۆمپانیایەک پێویست بوو، وایكردبوو گەنجان نەتوانن بەشداریی كارایان هەبێت و ببنە خاوەنی بزنسی تایبەت بە خۆیان، بەڵام دوای بەدواداچوونی ورد و توێژینەوەی دروست لە چوارچێوەی پلانی چاكسازی لە كۆمپانیاكاندا، سیستمێكی نوێی تۆماركردنی كۆمپانیاكان دانرا و یاساكانی پەیوەست بەم بابەتە هەمواركرانەوە.
خاڵی ئەرێنی: بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، جاران دامەزراندنی كۆمپانیا ماوەی دوو مانگی پێویست بوو، ئێستا تەنیا بە سێ ڕۆژ سەرجەم كارەكان تەواو دەكرێت، هەروەها ڕسوماتی تۆماركردنی كۆمپانیا، لە دوو ملیۆن دینارەوە بۆ تەنیا 163 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، ئەمەش وایكرد، تەنیا لە ماوەی دوو ساڵدا، زیاتر لە حەوت هەزار كۆمپانیای نوێ دابمەزرێنرێن كە دەرفەتی كارسازی بۆ سەدان گەنج لە هەردوو ڕەگەز ڕەخساندووە.
ئەوەی پێویستە بكرێت: بەپێی توێژینەوە ئەكادیمییەكان، بۆ دروستكردنی كارسازی خاوەن بزنسی سەربەخۆ، پێویستە سێ بنەما لەبەرچاو بگیرێن:
یەكەم: ڕاهێنانی گونجاو لە زانكۆ و پەیمانگەكان.
دووەم: پاڵپشتیی كۆمپانیاكان بۆ بەرزكردنەوەی توانای كارمەندەكانیان لە پێشخستنی توانا و بەهرەكانیان، لەڕێگەی بەدەستهێنانی بڕوانامە و پسپۆڕی.
سێیەم: ڕۆڵی حكومەت لە ئاسانكاری و دانانی ڕێسا و یاسا بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەكی لەبار بۆ پاڵپشتیی كارسازان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






