
وێنەی ئەو چوار هاووڵاتییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئاڤا نیوز
هێزەكانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، چوار هاووڵاتیی بۆكان بە زەبری هێز و بە بەكارهێنانی تووندوتیژی دەستگیر دەكەن، بەپێی زانیارییەكانی ڕێكخراوەكانی داكۆكیكار لە مافەكانی مرۆڤ، تا ئێستا هۆكاری دەستگیركردن و چارەنووس و شوێنی گرتنیان نەزاندراوە.
بڵاوكراوەی فەرمی: ڕێكخراوی هەنگاو كە گرنگی بە پرسەكانی مافەكانی مرۆڤ دەدات لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دەستگیركردنی چوار هاووڵاتیی شاری بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی بڵاوكردەوە، كە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سەر بە سوپای پاسدارانەوە بە بەكارهێنانی هێز و توندوتیژی، لەنێو ماڵەكانیان دەرهێنراون و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە.
- ڕێكخراوی هەنگاو ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، هەریەك لە سولەیمان ئیسماعیلی، دیار حاجی ڕەسووڵپوور، دیان ڕەسووڵپوور و ئەحمەد زرینگ، ئەو هاووڵاتیە کوردانەی خەڵکی شاری بۆکانن كە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە قۆڵبەست كراون، هاوكات دەستیشگیراوە بەسەر كەلوپەلە تایبەتەكانیان وەكو مۆبایل و كتێبەكانیان، لەكاتی هەڵكووتانە سەر ماڵەكانیان، دەرگای خانووەكانیان شكاندوون و دەوروبەری ئەو شوێنەشیان پشكنیوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستگیركردنی ئەو چوار هاووڵاتیە كوردەی بۆكان لەكاتێكدایە، دەستگیركردنی چالاكوانان و گەنجانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ڕۆژانی ڕابردوودا زیادی كردووە؛ چەند ڕۆژ لەمەوبەریش، پێنج كەس لە شاری شنۆ دەستگیركراون، هەروەها لە ئورمیە و كامێران و دیواندەرە و مهاباد، چەندین هاووڵاتیی كورد دەستگیر كراون.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





