ڕاپۆرتێکی پەیمانگای جەنگی ئەمریکی لە عێراق، دەنگدانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 6 کانوونی یەکەم

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
نوێترین راپۆرتیی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی جەنگی ئەمریکی (ISW) باسی ئەوە دەکات، نووری مالیکی بەڵێنی بە ئیدارەی ئەمریکا داوە، لە بەرامبەر وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران، گرووپە چەکدارەکان هەڵبوەشێنێتەوە، لە بەرامبەردا نووسینگەی مالیکی هەواڵەکە بەچەواشەکاری ناو دەبات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی راپۆرتەکەی "پەیمانگای جەنگی ئەمریکی" کە پشتی بە سەرچاوەیەکی ئاگادار بەستووە، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، پەیامێکی ئاڕاستەی ئیدارەی ئەمریکا کردووە و تێیدا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی تووند و یەکلاکەرەوە، لەوانەش هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لەو گرووپە چەکدارانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، ئەگەر بێت و لە قۆناغی داهاتوودا پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی پێ بدرێتەوە .
زانیاریی زیاتر: پەیمانگاکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم پێشنیازەی مالیکی لە کاتێکدایە کە ململانێکان لە نێوان هێزە شیعەکان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران تووندبووەتەوە و فشاری نێودەوڵەتی و هەرێمیش بۆ کەمکردنەوە و لاوازکردنی هەژموونی ئەو گرووپە چەکدارانەی کە لە دەرەوەی دامەزراوە سەربازییە فەرمییەکانن تادێت چڕدەبێتەوە، بەڵام نووسینگەی مالیکی ئەم ڕاپۆرتە ڕەتدەکاتەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هیشام ڕوکابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە تووندی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکەی ڕەتکردەوە و لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" (X) ڕایگەیاندووە: ئەم بانگەشانە دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە و هەوڵێکە بۆ تێکەڵکردنی بابەتەکان و شێواندنی دۆخەکە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





