
کردنەوەی شەقامەکانی گەڕەکی تیمار و تێکەڵەڕێژکردنیان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، بەردی بناغەی پرۆژەی کردنەوەی شەقامەکانی گەڕەکی تیمار و تێکەڵەڕێژکردنیان دانرا.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ساڵێکە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراق، کێشەی بۆ دروست کراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جێبەجێکردنی خزمەتگوزاری و کاروانی ئاوەدانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، لەسەر داهاتی ناوخۆ چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ستراتیژی لەسەرجەم سێکتەرەکان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دوای دانانی بەردی بناغەی کردنەوە و تێکەڵەڕێژکردنی شەقامەکانی گەڕەکی تیمار، گوتی: ئەم پرۆژەیە لەسەر 15٪ـی بودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، بەشێوەی راستەوخۆ جێبەجی دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەکە گوژمەی 198 ملیۆن و 550 هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناغی یەکەم پرۆژەکە بریتی دەبێت لە کردنەوەی شەقام و تێکەڵەڕێژی بۆ چوار شەقامی 15مەتری، شەقامێکی 30 مەتری بە درێژی دوو کیلۆمەتر، ڕووبەری پرۆژەکە 38 هەزار مەتر دووجایە.
بۆچی گرنگە: تیمار، گەڕەکێکی نوێی شاری هەولێر، بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە هاتووچۆی هاونیشتمانیان ئاسانتر دەبێت و ئاسانکاری زیاتریش بۆ ئەو هاونیشتمانیانە دەکات کە لەو گەڕەکە زەوییان هەیە و دەیانەوێت خانووی لەسەر دروست بکەن.
هەنگاوی داهاتوو: پارێزگاری هەولێر، دووپاتی کردەوە، لە قۆناغەکانی داهاتوودا، بەپێی بارودۆخ و بودجەی بەردەوست، پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی دیکە بۆ ئەم گەڕەکە جێبەجێ دەکەین، وەک دروستکردنی تۆڕەکانی ئاوەڕۆ و گەیاندنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە، دواتریش دروستکردنی بنکەی تەندروستی و قوتابخانە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئومێد خۆشناو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: بە بودجەی نزیکەی 15 ملیار دینار، خزمەتگوزاریی بۆ کەرتی هەشتی حەسارۆک جێبەجێ کراون، ئەمە وایکردووە خەڵک دەست بە دروستکردنی خانوو بکات و کەرتەکە بەرەو ئاوەدانکردنەوە دەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






