داوای ناساندنی تاوانە ئۆنلاینەكان دەكرێت لەچوارچێوەی یاسا بەركارەكان
- هەواڵ
- 6 کانوونی یەکەم

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی كوردستان، داوای دەركردنی یاسای نوێ و هەمواركردنەوەی یاسا بەركارەكان دەكرێت، بەمەبەستی بەڕوونی ناساندنی تاوانە ئۆنلاینەكان، ئەوەش لەپێناو پاراستنی مافی قوربانییانی ئەو تاوانانە كە زۆربەیان ژن و منداڵن لەلایەک و بەسزاگەیاندنی تاوانباران لەلایەكی دیكەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە بەشداری بەرپرسانی باڵای وەزارەتەكە، لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی سیید بۆ شیاندنەوەی ڕزگاربووانی دەستی تووندوتیژی و مەترسییەكان كۆبوونەوە، هەردوولا كۆک بوون لەسەر پێویستیی دەرچوواندنی یاسای نوێ لەپاڵ هەمواركردنەوەی یاسا بەركارەكان، بەجۆرێك كە بەڕوونی تاوانە ئۆنلاینەكان بناسێنرێن.
لێدوانی فەرمی: ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەپێناو پاراستنی مافی قوربانییانی تاوانە ئۆنلاینەكان كە زۆرینەیان ژنان و منداڵانن، هەروەها فەراهەمكردنی میكانیزمی لێپرسینەوەی كارا، بەپێویستی دەزانین ئەو تاوانانەی بە ئۆنلاین دەكرێن، لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكاندا بناسێندرێن.
- وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕوونیشی كردەوە، زۆرێك لە تاوانەكانی گێچەڵی سێكسی، قوماركردن، توندوتیژیی زمانی و هەڕەشە، فرۆشتنی و بڵاوكردنەوەی خواردنەوە كحولییەكان و جگەرە و ماددە هۆشبەرەكان، جنێودان بە ئایین و پیرۆزییەكان و بەها باڵاكانی كۆمەڵگە و چەندین تاوانی دیكە، ئێستا لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجام دەدرێن، پێویستە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە سزا بدرێن، بەڵام هیچ یاسایەك بەڕوونی سزادانی تاوانبارانی ئۆنلاینی ڕێكنەخستووە، بۆیە داوای دەرچوواندنی یاسای نوێ یاخود هەمواركردنەوەی یاسا بەركارەكان دەكەین.
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەکە: وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاكێجی ئینتەرنێتی خێزانی دابین كردووە لەپێناو پاراستنی خێزان و بەها ئەخلاقییەكان، سەرجەم كۆمپانیاكانی هێڵی ئینتەرنێتی پابەند كردووە بە دابینكردنی ئەو پاكێجە بەهەمان نرخی ئۆفەرەكانی دیكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






