
جووڵەی بازرگانی لە سنووری نێوان عێراق و تورکیا
ئاڤا نیوز
دەستەی ئاماری تورکیا ڕایدەگەیێنێت، عێراق لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ساڵی 2025ـدا لە نێو وڵاتە عەرەبییەکاندا پلەی یەکەمی گرتووە لە هاوردەکردنی کاڵای تورکی.
وێنە گەورەکە: دوای سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق لە 22ـی نیسانی 2024، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان هەردوولا بڕیاریاندا قەبارەی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە 20 ملیارەوە بۆ 30 ملیار دۆلار بەرزبکەنەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ئامارەکانی دەستەی ئاماری تورکیا، عێراق لە 10 مانگی ئەمساڵدا بە بەهای 9 ملیار و 882 ملیۆن و 949 هەزار دۆلار کاڵای لە تورکیا هاوردە کردووە. ئەم ژمارەیە کەمترە لە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو کە هاوردەکان 10 ملیار و 720 ملیۆن و 405 هەزار دۆلار بوون.
پێدراوە ڕاستەکان: ئیمارات بە 7 ملیار و 816 ملیۆن و 101 هەزار دۆلار لە پلەی دووەم دێت، دواتر مەغریب بە 3 ملیار و 630 ملیۆن و 547 هەزار دۆلار لە پلەی سێیەمە. سعوودیەش بە 2 ملیار و 943 ملیۆن دۆلار لە پلەی پێنجەمدا جێگەی گرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەکە ئاماژەی بەوەداوە، عێراق لە تورکیاوە ئاڵتون و بەردی بە نرخ، میوە و سەوزە، ئامێر و کەرەستەی کارەبایی، پلاستیک، کەلوپەلی ماڵ و گۆشتی هاوردە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






