
دیمەنی ئاماژەیی بۆ دەستگیرکردن
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای زیقار هەڵمەتێکی فراوانی ئەنجامداوە و تێیدا 18 کەسی دەستگیرکردووە، کە بەشێکیان کاریان هەڕەشەی ئەلیکترۆنی بووە و بەشەکەی دیکەشیان بە نوشتە و جادوو خەڵکیان خەڵەتاندووە.
چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی مانگی ڕابردوودا، مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراواندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و فێڵکردن، توانیویانە 18 تۆمەتبار دەستگیر بکەن. ئەم دەستگیرکردنانە بەشێک بووە لە پلانێک بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو دیاردانەی بەمدواییە لەو پارێزگایە بڵاوبوونەتەوە.
لێدوان فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار بە ئاڤای ڕاگەیاند: "دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دوای ئەوە هات کە ژمارەیەک سکاڵا لەلایەن هاووڵاتییانەوە گەیشتنە دەستمان کە ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی بوونەتەوە، تۆمەتبارەکان داوای پارەیان لێکردوون بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنە و زانیارییە تایبەتەکانیان".
سەرچاوەکە جەختیکردەوە کە: "دەزگاکە بە نهێنییەکی تەواوەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەکان کردووە بۆ پاراستنی قوربانییەکان".
لەلایەکی دیکەوە: هەڵمەتەکە تەنیا تایبەت نەبووە بە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، بەڵکو ئەو کەسانەشی گرتووەتەوە کە کاری جادوو و نوشتە دەکەن و لەو ڕێگەیەوە خەڵک دەخەڵەتێنن، بەتایبەت قۆستنەوەی کەسانی سادە بۆ دەستکەوتنی پارە لەڕێگەی وەهم و فێڵەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




