
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەکاردانەوەی بڵاوبوونەوەی بڕیاری پۆلێنکردنی حیزبوڵڵا و حووسییەکان وەک "تیرۆریست" لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی، ناوی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە گرووپەکانی وەتسئەپی تایبەت بە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سڕایەوە.
چی ڕوویدا: سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد دوای ئەو مشتومڕە بەرفراوانەی بەهۆی بڵاوکردنەوەی بڕیارەکە دروست بوو، ناوی سەرۆکوەزیران لە گرووپەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لابراوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەو ڕووداوانە. وێنەیەکی دزەپێکراو لە وەتسئەپ، دەریدەخات کە (هومام حەمودی)، ناوی سوودانی لە گرووپەکەدا سڕیوەتەوە.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە چوارچێوەی هەماهەنگی لەناوخۆدا ناکۆکیی تووندی لەسەر بڕیاری پۆلێنکردنەکە هەبوو، پێش ئەوەی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران لە بڕیارەکە پاشگەزبێتەوە و جەخت بکاتەوە کە ڕەزامەندی عێراق تەنیا بۆ قەوارەکانی پەیوەندیدار بە داعش و قاعیدە بووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەم دەرکردنە وەک گوشارێک بۆ سەر سوودانی لێکدەدرێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا بۆ دیاریکردنی وردەکارییەکانی بڵاوکردنەوەی ئەو ناوانە لە ڕۆژنامەکەدا. دەنگۆی تێکچوونی کارگێڕی و دزەپێکردنی بێمەبەست سەبارەت بەو بڕیارە بڵاوبوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: چەند سەرچاوەیەکی سیاسی بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە دەنگۆکانی دەرکردنی ژمارەی سوودانی لە گرووپە وەتسئەپەکان نادروستن و ئەو وێنانەی كە بڵاوبوونەتەوە دروستكراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






