کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم دەستپێدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم دەستپێدەکەنەوە

مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی

ئاڤا نیوز

بڕیارە ئەم هەفتەیە پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەکانیان بۆ پێکهێنانی کابیەنی 10ـی حکومەتی کوردستان دەستپێبکەنەوە، بە جیاش شاند بۆ بەغدا بنێرن بۆ پێکهێنانی حکومەت و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان.

وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی کوردستان بەردەوامن، پارتی و یەکێتی تا ئێستا چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کردووە، لەسەر زۆربەی خاڵەکانی پێکهێنانی حکومەت ڕێککەوتوون، تەنیا دابەشکردنی پۆستەکان ماون.

زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، بڕیارە ئەم هەفتەیە هەردوولا کۆبوونەوەکانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان دەستپێبکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا زانیویەتی، پارتی و یەکێتی بە جیا شاند ڕەوانەی بەغدا دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ