سەرۆکوەزیرانی قەتەر: جەنگی غەززە بێ کشانەوەی تەواوەتیی ئیسرائیل کۆتایی نایەت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش

شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند: ئاگربەستی تەواوەتی دەستەبەر نابێت بەبێ کشانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیرانی قەتەر لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و خۆسێ مانوێل ئەلڤارێز، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا لە پانێڵێکی تایبەت لە کۆڕبەندی دەوحە 2025 قسەیان کرد، هەموویان جەختیان لە بەردەوامیی ئاگربەست و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین کردەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە پانێڵەکەدا ڕایگەیاند: "ئەو هەوڵانەی بۆ ئاگربەست لە غەززە دراون بۆ دوو قۆناغی سەقامگیری و دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین پێویستن و ململانێکان تەنیا لە غەززە سنووردار نییە، بەڵکو کەناری ڕۆژئاواشی گرتووەتەوە، ناوبراو هیوای خۆی بۆ هاوکاری لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکا بۆ گەیشتن بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی فەلەستینییەکان بۆ بوونیادنانی دەوڵەتەکەیان دەربڕی.
لە درێژەی قسەکانی، ئال سانی وتی: دانوستان دەکەین بۆ داڕشتنی ڕێرەوێک بۆ قۆناغی داهاتوو، ئێمە لە قۆناغێکی گرینگداین و ڕێککەوتنەکە سەبارەت بە غەززە بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕۆڵی قەتەر دڵنیابوونە لە بەردەوامیی گفتوگۆکان و ئەنجامەکانی ئەرێنی و بوونیادنەرن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆڕبەندی دەوحەی 2025 لەژێر دروشمی "چەسپاندنی دادپەروەری لە بەڵێنەکانەوە بۆ واقیعی بەرجەستە" ئەمڕۆ دەستیپێکرد و دوو ڕۆژ دەخایەنێت، بە سپۆنسەری شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەرە و شەش هەزار کەسایەتی لە 150 وڵاتەوە ئامادە دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 10 و کاتی دابەشکردنی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

دروستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕەنگی سپی هەوری بە ڕەنگی ساڵ دیاری دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە داهاتوویەکی نزیکدا هەرێمی کوردستان "شاتوو" هەناردەی دەرەوە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بگەڕێنەوە سەر بەکارهێنانی خواردنی ماڵەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم دەستپێدەکەنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زیقار 18 کەس بە تۆمەتی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی و جادوو دەستگیرکران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە پۆلیسی هەولێرەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی






