
ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
ئاڤا دیجیتاڵ
هێرشی بەریتانیا بۆ سەر حووسییەکان بەرەوامە و سەرۆكوەزیرانی بەریتانیاش دەڵێت، لە هێرشەکانمان بەردەوام دەبین و رێگە نادەین رێڕەوە ئابوورییەكانی وڵاتەكە تووشی گرفت بن.
چیرۆكە سەرەكییەكە: هێرشی حووسییەکان بۆ سەر كەشتییە بازرگانی و ئابوورییەكان لە دەریای سوور، نیگەرانی گەورەی لە لای حكومەتی بەریتانیا دروستكردووە. ئەمڕۆ ڕیشی سووناك، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی گوتارێكی پێشكەشكرد و گوتی: "رێگە نادەین دەریای سوور تووشی گرفتی گەورە ببێت".
لێدوانی فەرمی: ڕیشی سوناك، لە بەردەم ئەندامانی پەرلەمان گوتی: "وڵاتەكەم ئامانجی ڕووبهڕووبوونهوەی لەگەڵ حووسییەكان نییە، بەڵام زۆر بەتوندی وەڵامی ئەو گرووپانە دەدەینەوە كە هێرشدەكەنە سەر كەشتییەكانمان". سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هۆشداریشدا هەر هێرشێكی دیكە بكرێتە سەریان، وەڵامی توندیان دەدەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حووسیەكان دەڵێن: "تاوەکو ئیسرائیل لە هێرش و بۆردوومانەكانیان بۆ سەر غەززە بەردەوام بێت، ئەوانیش لە هێرشكردنە سەر ئەو كەشتییانەی لە دەریای سوور هاتووچۆ دەکەن، بەردەوام دەبن". حووسییەکان پێیانوایە، ئەو کەشتییانەی بەنێو دەریای سووردا هاتووچۆ دەکەن لە قازانجی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل کار دەکەن.
باکگراوند: لە سەرەتای مانگی یەكی ئەمساڵ، ئەمریكا و بەریتانیا بە هاوبەشی هێرشی مووشەكیان كردە سەر بنكە و بارەگای حووسییەكان لە یەمەن. تاوەکو ئێستا سێ جار بە چڕی بۆردوومانكراون و "زۆرترین شوێنیش كە زیانی بەركەوتووە كۆگای مووشەك، چەك و درۆنەكانی حووسییەکان بووە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان