تیمی چاودێریی دارایی عێراق تا ئێستا هیچ تێبینییەکیان لەسەر داهات و خەرجی فەرمانگەکانی کوردستان نەبووە
- بزنس
- 7 کانوونی یەکەم

لۆگۆی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
نزیکەی هەفتەیەکە تیمێکی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینی لە خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێرن، دەیانەوێت پێداچوونەوە بە خەرجی و داهاتەکانی هەموو مانگەکانی ئەمساڵ بکەن، تیمەکە بەسەر چەند لیژنەیەکدا دابەش بوون، سەردانی گومرگ و وەزارەتەکانیش دەکەن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە چەند جارێک تیمێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، سەردانی هەولێر دەکەن، پێداچوونەوە بە تەرازووی پێداچوونەوە - میزان موراجەعە دەکەن، واتا پێداچوونەوە دەکەن بە خەرجی و داهاتەکانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، ئەمساڵ بۆ دووەم جارە دێنە هەرێمی کوردستان و ڕەنگە 20 ڕۆژ بمێننەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، تیمی چاودێری دارایی عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی دامەزراوەکان دەکەن، ئێستا لیژنەکانیان لەچەند وەزارەتێکن، بەشێکی فەرمانگەکانیشیان تەواوکردووە و هیچ تێبینییەکی ئەوتۆیان لەسەر خەرجی و داهات نەبووە."
زانیاریی زیاتر: لیژنەکانی تیمی چاودێری دارایی بەردەم دەبن لە بەرسەرکردنەوەی سەرجەم وەزارەتەکان و بە چەند قۆناغێک، هەر داتایەکی خەرجی و داهاتی فەرمانگە یان وەزارەتێک هاوتای وەزارەتی دارایی نەبێت، بە تێبینی لای خۆیان تۆماری دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت




