دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان: کێشەی جووتیارانی گوندی گورزەیی دەگەیەنرێتە بەغدا
- هەواڵ
- 7 کانوونی یەکەم

ساتی هەڵکوتانەی سەر زەوی جووتیارانی کورد لە پردێ
ئاڤا نیوز
لەبارەی کێشەی چەند جووتیارێکی گوندی گورزەییان لە پردێ، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "کێشەکە سیاسییە، بۆیە بە سیاسی چارەسەر دەکرێت نەک یاسایی".
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی شەممە 6-12-2025، لە گوندی گورزەیی ناحیەی پردێ، سوپای عێراق ڕێگریان لە جووتیارانی کورد کرد دروێنەی گەنمەشامی بکەن. بە بیانووی ئەوەی، زەوییەکان موڵکدارییەکەیان بۆ کەسێک دەگەڕێتەوە کە تاپۆکەی بەناوەوەیە، ئەمە لە کاتێکدایە جووتیارانی کوردی گوندەکەش خاوەنی ڕەسەنی ئەو زەویانەن و تاپۆیان هەیە.
لێدوانی فەرمی: فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وەکو قەرەبوو لە سەردەمی بەعس هەزار و 400 دۆنم زەوی بەناوی کەسێکی عەرەب کراوە، کە خەڵکی نەینەوایە، ئەم کەسە لە بەعس نزیکبووە، بۆیە ئەم بابەتە زیاتر سیاسییە وەک لە یاسایی.
فەهمی بورهان ئەمانەشی وت:
- ئەوەی لە پردێ ڕووی دا ڕووداوێکی نوێیە و دوای کێشەی جووتیارانی سەرگەڕان سەریهەڵداوە، ئێستا ئێمە بۆ ئەم بابەتە لەسەر هێڵین، ڕۆژی سێشەممە لە هەولێر لەگەڵ جووتیارەکان کۆدەبینەوە، دواتر داواکارییان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەکەینەوە، تاوەکو ئاراستەی بەغدا بکرێت.
- ئەم بابەتە زیاتر لە ڕێی سیاسییەوە چارەسەر دەکرێت وەک لە یاسا، ئێستا پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق لە ئارادایە، بۆیە دەکرێت لە کاتی گفتوگۆکان ئەمەش بخرێتە بەرباس.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، جووتیارانی کورد لە پردێ لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک لەسەر کێشەکەی شەوی ڕابردوو کۆببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






