دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان کاندیدێکی دەرچووی سووننەکانی دوورخستەوە
- عێراق
- 7 کانوونی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق نەجم جبووری، کاندیدی دەرچووی پارێزگای نەینەوا بۆ پەرلەمان عێراق دوورخستەوە.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێكی دەستەی دادوەریی هەڵىژاردنەکانی سەر بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە دەست ئاڤا کەوتووە، تێیدا هاتووە، بڕیاردراوە کاندیدبوونی نەجم جبووری ڕەت بکاتەوە و دەنگەکانی دەسووتێنێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی نووسراوەکە، دوورخستنەوەی ناوبراو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پێشتر ئەندامی پێشووی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە بووە بەم هۆیەشەوە ڕێکارەکانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەوەریی دەیگرێتەوە.
ئەمەش بزانە: پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار هەواڵی دوورخستنەوەی جبووریی بە بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاندبوو. هاوکات ئەوەشی خستبووە ڕوو: نەجم جبووری لە دادگای باڵای فیدراڵی تانە لە بڕیاری دوورخستنەوەی دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





