مەزڵووم عەبدی: دوای کەمکردنەوەی هاوکارییەکانی ئەمریکا بارمان قورس بووە لەبەڕێوەبردنی کەمپی هۆل
- کوردستان
- 7 کانوونی یەکەم

دیمەنێک لە کەمپی هۆل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە ئاشکرای دەکات، دوای ئەوەی ئەمریکا هاوکارییەکانی بۆیان کەمکردووەتەوە، هێزی مرۆیی و پاڵپشتی مرۆیی زۆر کەمتریان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کەمپی هۆل کە هەزاران خێزان و منداڵانی چەکدارانی ڕێکخراوی "داعش"ـی تێدایە، هاوکات سوپاسی پاڵپشتی و هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد.
وێنە گەورەکە: کەمپی هۆل، گەورەترین کەمپی ژن و منداڵی خێزانەکانی داعشە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەگوێرەی نوێترین ئاماری ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان، ئێستا زیاتر لە 30 هەزار کەسی تێدا ماوە.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند: هاوکارییەکان کەمبوونەتەوە، ژمارەی کارمەندانی ئەمنیش کەمبووەتەوە، ئەمەش وایکردووە لە بودجەکەمان کەمبکەینەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی کەمپ و زیندانەکان. ڕوونیشیکردەوە، “ئێمە لێرە ڕێکخراوە ناحکومییەکانمان کەمتر هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەرکەکە، لە بودجەی خودی هەسەدەوە، دەبێت هێز دابین بکەین و کەمپەکە بپارێزین سەرەڕای ئەو سەرچاوە سنووردارانەی لەبەردەستدایە بۆ بەرگریکردن لە خۆمان".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕی و وتی: "هێزەکانی سووریای دیموکرات زۆر سوپاسگوزارن بۆ ئەو پاڵپشتییەی نێچیرڤان بارزانی پێشکەشی کردووە، ئێمەش زۆر سوپاسگوزارین، بەڵام بوار بۆ هەوڵی زیاتر لەمبارەیەوە هەیە".
ژمارەکان وا دەڵێن: بە وتەی عەبدی، زیاتر لە 26 ناوەندی دەستبەسەرکردن و سێ زیندانی سەرەکی هەیە کە تا 10 هەزار زیندانی پیاوی داعشی تێدایە، زیندانە سەرەکییەکانیش لە شاری حەسەکەن، هەریەکەیان 3 هەزار یان 4 هەزار زیندانییان تێدایە، جگە لە زیندانەکانی دیکەی ڕەققە هەزار و 500 زیندانییان تێدایە، لە قامیشلۆش هەزار زیندانییان تێدایە. ئەمانە شەڕکەری لە ڕادەبەدەر مەترسیدارن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





