
دیمەنی ئاڵای سووریای نوێ بەدەست منداڵێک. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
لە یەکەمین ساڵوەگەڕی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژە بەوە دەدات حکوومەتی کاتی سووریا کە ساڵێکە دەسەڵاتی بە دەستەوەیە، گەلانی سووریای بێ هیوا کردووە.
وێنە گەورەکە: سبەی ساڵێک بەسەر کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەلایەن دەستەی تەحریری شام تێدەپەڕێت و بەم جۆرەیش کۆتایی بە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا هات کە 12 ساڵ بوو و ئەو وڵاتەی دووچاری کاولکاری کردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی خۆسەر لە ڕاگەیێنراوێکدا بیری خستووەتەوە لەسەردەمی حوکمڕانی ڕژێمی بەعسی سووریا ئەو نیشتمانپەروەرانە سەرکوت دەکران کە هەوڵی بونیاندنانەوەی سووریایان دەدا لەسەر بنەمای دیموکراسی و گۆڕانکاری و لەخۆگرتنی هەمووان. بە تووندترین شێوە وەڵامی داواکارییە ڕەواکانی گەلی سووریای دەدایەوە. ئاماژەی بەوەش داوە خستنە زیندانی خەڵک بەشێوەی هەڕەمەکی و شوێنبزرکردنی خەڵک، نەژادپەرستی و مەزهەبگەرایی لە ماوەی حوکمڕانی ڕژێم رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە دابەشبوونی کۆمەڵگا و تاڵانکاری لە سووریا.
ئیدارەی خۆسەر پیرۆزبایی ساڵوەگەڕی ڕووخانی ڕژێم لە کەسوکاری شەهیدان، تەواوی خەڵکی سووریا و مەزهەبە جیاوازەکان دەکات و دەڵێت: ڕووخانی ڕژێمی بەعس خەونی لەمێژینەی سوورییەکان بوو. لەگەڵ هاتنەدی ئەو خەونەدا، ئەمڕۆ وەک هێمای سەرکەوتنی ئیرادەی گەل و وەک گوزارشتکردن لە هیوا بۆ داهاتوویەکی دادپەروەرانە خەڵک بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەم یادە بەرز ڕادەگرێت.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئەمانەش هاتوون:
٠ بوونیادنانی سووریایەکی ناناوەندی، ئازاد و دیموکرات کە تێیدا گەلان بپارێزرێن، ڕێز لە جیاوازییەکان بگیرێت، گوشارەکان نەهێڵرێن، کۆتایی بە نادادی و هەژاری بهێنرێت پێویستی بە هەوڵی جددییە. ئەم قۆناغە مێژووییە هەستیارترین و مەترسیدارترین قۆناغە لەسەر ڕێگای سووریای نوێ و پێویستی بە هۆشیاری نیشتمانی و دیدگایەکی هاوبەش و کاری هاوبەشی هەموومانە.
٠ هەر لە دیالۆگی نیشتمانی، تا پێکهێنانی حکوومەت و دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمان، نوێنەرانەتی تەواوی چین و توێژەکانی سووریا ناکرێت. لەوەش زیاتر ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە ناوچە کەناراوەییەکان و سوەیدا ئەنجام دراون، بنەماکانی یەکڕیزیی نیشتمانییان پێشێل کردووە و بەشێوەیەکی مەترسیدار ڕێگەی لەبەردەم دابەشبوونی کۆمەڵگا کردووەتەوە و هاوکات بووەتە هۆی زیادبوونی ڕقوکینە، کاری تێکدەرانە و پەڕگیرانە.
٠ ئیدارەی خۆسەر حکوومەتی کاتی سووریا بەوە تۆمەتبار دەکات لە پەراوێزخستن، دووربوون لە شەفافیەت، بڕیاردانی تاکلایەنە و نادیدەگرتنی ئیرادەی گەل عەقڵییەتی زۆر نزیکە لە هیی ڕژێمی پێشوو.
٠ داوا دەکەین حکوومەتی کاتی سیاسەتێکی نیشتمانی پیادە بکات کە تەواوی خەڵکی سووریا لەخۆ بگرێت و دڵنیایی بدات لەوە. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی دیالۆگێکی نیشتمانیی جیدی و بەرفراوان لەنێوان سەرجەم نوێنەرانی گەلی سووریا دەست پێ بکات و ئەو هاووڵاتییانە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان کە ئاوارە و دەربەدەر بوون، یان پەنایان بردووەتە بەر وڵاتان و کار بەو میکانیزمە خێرایانەش بکرێت کە ئامانجەکانی گەلی سووریا دەهێننە دی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





