ئاڤا نیوز
گەنجێکی چەمچەماڵ ماوەی هەشت ساڵە لە زیندانە و دادگایی ناکرێت تا کەیسەکەی یەکلایی ببێتەوە. لەو ماوەیە دووجار هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
چیرۆکی سەرەکی: گەنجێکی چەمچەماڵ هەشت ساڵ پێش ئێستا لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە، لێرە تۆمەتبار کراوە بەوەی لە بەریتانیا بەچەقۆ کوڕێکی کوردی لە شووقەکەی خۆی کوشتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: باوکی ئەو گەنجە بە ئاڤای وت، کوڕەکەم ماوەی هەشت ساڵە لە تەسفیراتی زیندانی چەمچەماڵە تا ئیستا دادگایی نەکراوە بۆ ئەوەی کەیسەکەی یەکلایی بێتەوە. تۆمەتبار کراوە بەوەی بەچەقۆ کوڕێکی کوردی لە شووقەکەی خۆی کوشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو هاوڕێی تریشی لەوێ بوون ئەم کوڕەی ئێمە ناوبژیوانی کردووە. ئەوانەیشی لەگەڵ کوڕەکەی من دەستگیر کران، 20 دەفتەریان داو سوڵحیان کردوو ئازادیان کردن. منیش پارەم نییە سوڵح بکەم، هەرچەندیش داوا لە دادوەر دەکەم کوڕەکەم دادگایی بکات، کەچی هیچ وەڵاممان ناداتەوە.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤای وت، بەڵگەی پێویست لەبەردەست دادوەر نیە. کاتی کوشتنی ئەو گەنجەیش لەبەریتانیا هیچ ڤیدیۆیەک نییە. هاوکات لە پۆلیسی بەریتانیا سکاڵا تۆمار نەکراوە، وە لەوێشەوە هیچ دۆسیەیەکی تایبەتیان نەناردووە بۆ دادگا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





