بەرگریی شارستانیی هۆشداری لە بەکارهێنانی ڕێگاکانی دەرەوەی شار دەدات
- ژینگە
- 8 کانوونی یەکەم

دیمەنی بارانبارین لە شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لەگەڵ هاتنی شەپۆلی باران بارین، بەرگریی شارستانی سەرجەم تیمەکانی خستووەتە باری ئامادەباشی و داواش دەکات بە وریاییەوە ڕێگاکانی دەرەوەی شارەکان بەکاربێنن، بەهۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت، پێشوەختە تیمەکانی شارەوانی ئامادەکارییان کردبوو بۆ ڕێگریکردن لە لافاو و بەرگریی شارستانیی تیمەکانی خستووەتە باری ئامادەباشی.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان؛ بە ئاڤای گوت، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان خراونەتە باری ئامادەباشی بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کە لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە بارانبارینە دروست ببێت، هاوکات هەموو کەلوپەلێکی پێویست بۆ ڕزگارکردنی هاونیشتمانیان لە کاتی ڕووداوی نەخوازراو ئامادە کراون.
زانیاریی زیاتر: بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، داوا لە هاونیشتمانیان دەکات کە خۆیان بەدوور بگرن لەو شوێنانەی ئاو تێیدا پەنگ دەخواتەوە، داواش لە شوفێران دەکات بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ڕێگاکانی دەرەوەی شار بکەن لە کاتی بارانبارین و تەم خێراییان کەم بکەنەوە، بۆ هەر بارێکی نەخوازراویش پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی بەرگریی شارستانی بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیژی وەک پۆند و بەنداو و ئاوەڕۆ دروست کراون، پلانێکی وەرزییش بۆ خاوێنکردنەوەی ڕێڕەوەکانی ئاوی باران و ئاوەڕۆکان جێبەجێ کراوە و مەترسییەکانی لافاو کەمکراونەتەوە، بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانیش پلانێکی تایبەت ئامادەکراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر بارێکی لەناکاو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باج لە کۆریای باشوور دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
چەندین سەرپێچیكار لە سلێمانی لەسەر داربڕین دەستگیر دەكرێن
- ژینگە
- 25 کانوونی دووەم
عێراق زیاتر لە نیوەی زەوییە بەپیتەکانی بۆ کشتوکاڵ بەکارناهێنێت
- ژینگە
- 24 کانوونی دووەم
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- ژینگە
- 24 کانوونی دووەم
کاریگەری شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت






