
دیمەنی چەکدارانی حەماس. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی (حەماس) ڕایگەیاندووە، بزووتنەوەکە ئامادەیە بۆ تاوتوێکردنی پرسی "سڕکردن یان کۆگاکردنی" جبەخانەی چەکەکانی وەک بەشێک لە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئیسرائیل بۆ ئاگربەست.
وێنە گەورەکە: لەسەر بنەمای پلانێکی 20 خاڵیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و لایەنە نێودەوڵەتییەکان وەک "دەوڵەتی گەرەنتیکار"، بڵاوەپێکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی ئاگربەست و چەکدانانی حەماس دوو تەوەری سەرەکیی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل بوون.
لێدوانی فەرمی: باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، بە ئاژانسی ئەسیۆشێتد پرێسی ڕاگەیاند: کراوەین بۆ گرتنەبەری ڕێبازێکی گشتگیر بۆ دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی زیاتر، یان بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێکدادان و تەقینەوەیەکی دیکە.
نەعیم ڕوونیشی کردەوە حەماس مافی خۆی "بەرەنگاربوونەوە" دەپارێزێت، بەڵام حەماس ئامادەیە چەکەکانی دابنێت لە چوارچێوەی پڕۆسەیەکدا کە ئامانج لێی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی بێت، لە کاتێکدا ناوبراو وردەکارییەکانی نەخستەڕوو کە چۆن ئەم هەنگاوە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام پێشنیازی ئاگربەستێکی درێژخایەنی پێنج یان 10 ساڵەی کرد بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئەنجامدانی دانوستان بدرێت.
قووڵتر: ئەو سەرکردەیەی حەماس ئاماژەی بەوەشکرد، حەماس زۆر کراوەیە بەرامبەر بەو بژاردانەی لەبەردەستدایە سەبارەت بە چەکەکانی و دووپاتی کردەوە: "دەتوانین باسی سڕکردن، هەڵگرتن، یان دانانی ئەو چەکانە بکەین، بە گەرەنتی کە بەهیچ شێوەیەک لە کاتی ڕاگرتنی جەنگ یان ئاگربەست بەکارناهێنرێن."
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: حەماس لەسەر زاری نەعیم دووپاتی دەکاتەوە، پێشوازی لە هێزێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن لە نزیک سنوورەکان بۆ چاودێریکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ڕاپۆرتکردنی پێشێلکارییەکان و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە پەرەسەندنێکی ئەگەری. بەڵام ڕەتیدەکاتەوە ئەو هێزانە هیچ جۆرە ئەرکێکیان پێ بدرێت بۆ داماڵینی چەک یان ئەنجامدانی ئەو جۆرە کارانە لە چوارچێوەی خاکی فەلەستین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 12 خولەک لەمەوپێش
بورهان خۆشناو گۆرانییەک بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
نێردراوانی ترەمپ بۆ پڕۆژەی "غەززەی نوێ" لە ئیسرائیلن
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی سووریا: دوو ڕێڕەوی مرۆیی لە حەسەکە و حەلەب کرانەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
24 کانوونی دووەم

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
24 کانوونی دووەم

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
24 کانوونی دووەم

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
نێردراوانی ترەمپ بۆ پڕۆژەی "غەززەی نوێ" لە ئیسرائیلن
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی سووریا: دوو ڕێڕەوی مرۆیی لە حەسەکە و حەلەب کرانەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامنێری ئاڤا: لە کۆبانێ ئاو و کارەبا و شیری منداڵان نەماوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
11 ساڵ بەسەر شەهیدکردنی هوجام سورچی تێدەپەرێت





