ئاڤا نیوز
بەدواداچوونی ئاڤا لە بەغدا ئاشکرای دەکات لەماوەی 21 ڕۆژی داهاتوودا حکومەتی عێراق تەنها یەک مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنرێت، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراقیش چارەنووسی دوو مووچەکەی دیکە ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق ماوەی چەند مانگێکە گرفتی بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییە یاساییەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە.
زانیاریی تایبەت: لەبارەی چارەنووسی سێ مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەماوەی 21 ڕۆژی کۆتایی ئەمساڵ حکومەت تەنها مووچەی مانگی 12 بۆ کوردستان دەنێرێت، ئەمەش بەمەرجی ئەوەی 120 ملیار لە داهاتی ناوخۆ بنێردرێت.
- مووچەکەش لەدوای 25ی ئەم مانگەوە دەنێردرێت.
- لە دوای ناردنی ئەو مووچەیەوە ئیتر پاکتاوی دارایی ساڵ دەکرێت و هەموو خەرجییەکان ڕادەگیرێن، بە هۆی نەبوونی یاسایی بودجەشەوە بۆ ساڵی 2026، حکومەتی عێراق تەنها یەک لەسەر 12ی بودجەی ئەمساڵ خەرج دەکات، تاوەکو بودجەی نوێ پەسند دەکرێت.
- لەگەڵ داخستنی حیساباتی ئەمساڵ، بابەتی ناردنی ئەو دوو مووچەیە ڕادەگیرێن.
چارەسەر: ئەو بەرپرسەی حکومەتی عێراق باسی لەوەش كرد، بابەتی ناردنی ئەو دوو مووچەیە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو، یەک چارەسەریش هەیە بۆ ناردنیان ئەوەیش ئەوەیە حیزبە کوردستانییەکان بە تایبەت یەکێتی و پارتی بیکەنە مەرج بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و لە بودجەی 2026 بڕە پارەیەکی باشی بۆ تەرخان بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەسندکردنی یاسای بودجە چەند مانگێکی پێویستە و گرێنتی نییە بۆ ناردنی ئەو دوو مووچەیە. بەڵام مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و بەرپرسانی باڵای پارتی بەردەوام جەخت دەکەنەوە نابێت ئەو دوو مووچەیە بفەوتێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە: سەرکەوتنی کۆبانی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی مووچەی زانکۆکانی دەوێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەی یەکەی 70 دەبنە خاوەن هەژماری من
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆمۆ: مانگی ڕابردوو نزیكەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی كوردستان هەناردە كراوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزی



