دروستبوونی لافاو
ئاڤا نیوز
شەپۆلی بارانبارین تا ڕۆژی پێنجشەممە 11-12-2025، بەردەوام دەبێت، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش هۆشداری دەدات کە سبەی چوارشەممە 10-12-2025، پێشبینی دابارینی زۆر و دروستبوونی لافاو لە گەرمیان و هەڵەبجە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژەی یەکشەممەوە 7-12-2025، شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆی زۆری ڕێژەی دابارینیش لە ماوەیەکی کەم، لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لافاو دروست بوو، ئەمەش زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت: وەک ئەوەی پێشتریش هۆشداریمان لە مەترسی بارانبارین دابوو، جارێکی دیکە هەموو هاونیشتمانیان ئاگادار دەکەینەوە، مەترسیی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەردەوامە بە تایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە، پێشبینی ڕێژەی زۆری دابارین و دروست بوونی لافاو دەکرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: ڕێژەی بارانبارین ڕۆژی سێشەممە 9-12-2025، تا کاتژمێر نۆی بەیانی بەمجۆرە بوو:
سەنتەری شاری هەولێر: 25.6 ملم
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران – سەنتەری سۆران: 17.2 ملم
سەنتەری قەزای کۆیە: 105 ملم
سەنتەری شاری دهۆک: 23.6 ملم
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ – سەنتەری زاخۆ: 12.9 ملم
سەنتەری شاری سلێمانی:61.3 ملم
سەنتەری شاری هەڵەبجە: 54 ملم
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان – سەنتەری کەلار: 45.4 ملم
سەنتەری شاری کەرکووک: 26.4 ملم
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین – سەنتەری ڕانیە: 83.3 ملم
زانیاریی زیاتر: ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ تا کاتژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 9-12-2025، بەمجۆرەبوو:
سەنتەری شاری هەولێر:59.1 ملم
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران – سەنتەری سۆران: 104.9 ملم
سەنتەری قەزای کۆیە: 154.3 ملم
سەنتەری شاری دهۆک: 122.4ملم
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ – سەنتەری زاخۆ: 112.6ملم
سەنتەری شاری سلێمانی:135.9ملم
سەنتەری شاری هەڵەبجە: 131.8 ملم
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان – سەنتەری کەلار : 84.5 ملم
سەنتەری شاری کەرکووک: 39.4 ملم
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین – سەنتەری ڕانیە: 162.7 ملم
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕی بارانبارینی پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە 10-12-2025، بەمجۆرەیە:
سەنتەری شاری هەولێر: 15 - 25 ملم
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران – سەنتەری سۆران: 15 - 30 ملم
سەنتەری قەزای کۆیە: 25 - 35 ملم
سەنتەری شاری دهۆک: 5 - 10 ملم
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ – سەنتەری زاخۆ: 5 – 10 ملم
سەنتەری شاری سلێمانی: 30- 40 ملم
سەنتەری شاری هەڵەبجە: 40 - 50 ملم
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان – سەنتەری کەلار: 40 – 50 ملم
سەنتەری شاری کەرکووک: 25 – 35 ملم
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین – سەنتەری ڕانیە: 25 – 35 ملم
باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە 7-12-2025، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن هۆشداری دا لە مەترسی زۆری ڕێژەی بارانبارین و دروست بوونی لافاو لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای سلێمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 13 خولەک لەمەوپێش
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بۆچی ئیسرائیل لە مەراسیمی واژۆکردنی دەستەی ئاشتی غەززەدا بەشدار نەبوو؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێڕەوی مرۆیی بۆ کۆبانێ نەکراوەتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هۆی زریانێکی بەهێز باری نائاسایی لە ئەمریکا ڕاگەیێنرا





