
ئاڤا نیوز
بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا پشووی فەرمی لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ڕاگەێنراوە، دەسەڵاتیش دراوە تا لە قەزا و ناحییەکانیش لە ئەگەری هەبوونی مەترسیی لافاو پشوو ڕابگەێنن.
وێنە گەورەکە: ماوەی 24 کاتژمێرە شەپۆلێکی تووندی بارانبارین ڕووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بەهۆیەوە ئاستی ئاو بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە قەزای چەمچەماڵیش لافاو دروستبووە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و منداڵێکی دیکەش لە کەرکووک لافاو بردی و گیانی لەدەست دا، هاوکات دەیان ئۆتۆمبێل و خانوو کەوتوونەتە ژێر ئاو.
لێدوانە فەرمییەکان: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا بڕیارنەدراوە سبەی چوارشەممە بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە بکرێتە پشووی فەرمی.
لەلایەکی دیکەوە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای گوت، هیچ هۆکارێک بەپێویست نابینن تاوەکو سبەی یەکشەممە بکرێتە پشوو، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە بەیانی لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکان دەوام ئاسایی دەبێت و پشوو نابێت.
- هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی: دەسەڵار دراوە بە سەرجەم قەزا و ناحییەکان ئەگەر مەترسی هەبوو دەتوانن پشوو ڕابگەیێنن.
- ڕەمەک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ: بەهۆی ئەو لافاو و کارەساتە سرووشتیەی ئەمرۆ ڕووی لە قەزاکەمان کرد، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، سبەی لەسەرجەم دام و دەزگا حکومیەکان و قوتابخانە و خوێندنگەکان و زانکۆ و پەیمانگاکان پشووی فەرمیە، جگە لەو دام و دەزگایانەی ئێشکگری بەردەوامیان هەیە.
- سمکۆ ساڵار، پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت: تا ئێستا بڕیارمان نەداوە سبەی پشوو بێت یان نا، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەرەو خراپ ڕۆیشت بڕیاری لەسەر پشوو دەدەین.
- لە پارێزگای دهۆکیش هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی پشوو ڕابگەێنرێت، سەرجەم تیمەکان لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
لەلایەکی دیکەوە: ئیدارەی گەرمیان ئاگاداریی هاووڵاتییان دەکاتەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە ڕوو لە زیادبوونە، بۆیە لەپێناو سەلامەتیی گشتی، هاتووچۆی نێوان شارەکان ڕادەگیرێت و پێویستە هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەسەڵاتیان داوە بە سەرجەم زانکۆ و پەروەردەکان بۆ سەلامەتیی قوتابیان، ئەگەر پێویست بوو دەتوانن پشوو ڕابگەیێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 15 خولەک لەمەوپێش
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
بۆچی ئیسرائیل لە مەراسیمی واژۆکردنی دەستەی ئاشتی غەززەدا بەشدار نەبوو؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێڕەوی مرۆیی بۆ کۆبانێ نەکراوەتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هۆی زریانێکی بەهێز باری نائاسایی لە ئەمریکا ڕاگەیێنرا





