قایمقامی چەمچەماڵ: زیاتر لە 500 ماڵ بەهۆی لافاوەکە زیانیان بەرکەوتووە
- هەواڵ
- 9 کانوونی یەکەم

ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
قایمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، بەهۆی ئەو لافاوەی لە چەمچەماڵ دروستبوو، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و 12 کەسیش برینداربوون، زیانێکی زۆری ماددیشی لێکەوتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 9-12-2025، بەهۆی ئەو شەپۆلە پێشبینیکراوەی بارانبارین کە ڕووی لە شاروشاروچکەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، لافاو لە قەزای چەمچەماڵ دروستبوو و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە مێژووی چەمچەماڵ کارەساتی هاوشێوە ڕووینەداوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، 12 کەسیش برینداربوونە و چارەسەریان بۆ کراوە و هەموویان دۆخیان جێگیرە، هیچ کەسێکیش بێسەروشوێن نەبووە.
- تەنها لە چەمچەماڵ زیاتر لە 500 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە، جگە لەوەی زیان بە چەندین فەرمانگەی حکومی، بازاڕ و دووکان، ئۆتۆمبێل و کەلوپەل کەوتووە، ئەو هاونیشتمانییانەی شۆفڵ و ئامێریان هەبووە هاوکاریی تیمەکانی حکومەتیان کرد، ئەگەرنا قوربانییەکان زیاتر دەبوون و قەبارەی زیانەکانیش بەرزتر دەبوونەوە.
هەنگاوی داهاتوو: سبەی چوارشەممە 10-12-2025، هەڵمەتێکی پاککردنەوە بۆ هەموو ئەو شوێنانە دەستپێدەکرێت کە بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 13 خولەک لەمەوپێش
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بۆچی ئیسرائیل لە مەراسیمی واژۆکردنی دەستەی ئاشتی غەززەدا بەشدار نەبوو؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێڕەوی مرۆیی بۆ کۆبانێ نەکراوەتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هۆی زریانێکی بەهێز باری نائاسایی لە ئەمریکا ڕاگەیێنرا





